راپۆرت
دوو ڕوویی ئۆباما بەرامبەر حكومەتەكەی محمد مورسی‌
  09/07/2013
  1325

قاسم ئەمین -كۆیە
        درووست بوونی وولاتێكی زلهێزی ئەمەریكی لەسەر بنچینەی مململانێ‌ و تەماحكاری دروست بووە  ،بۆیە هەر وولاتیك بنچینەكەی لەسەر ئەساسی داگیركاری و توندوتیژی دروست بیت هیچ گوومانی تێدا نیە ئەو كاروو كردەوانەی دەیكا تەنها دەڕوانێتە بەرژەوەندییەكانی خۆی  جا بە هەر ڕێگایەك بێت ریگاكە مرۆڤانە بێت یا ڕێگاكە دەیگرێتەبەر دڕندانەو دو  ڕووییانە بیت  هەر وەكو چۆن دیتمان ئەم دووفاقیەی بەرامبەر بە حكومەتەكەی  مرسی كرد لە كاتێكدا مرسی بەشیوەی دیموكراتی ئازاد لە لایەن گەلەكەی هەلبژێردرا بۆ ئەوەی دووریی حكومەتەكەی ئەمریكامان بۆ بە دیار بكەوێ‌ دیارە هەر لە سەرەتا دا ئۆباما لەگەل مرسی بوو بشتیوانی لە حكومەتەكەی مرسی كرد  ، بەلام دوای بۆ چونەكەی گۆری  .
رۆژنامەی نیورك تایمز لە یەكێك لە ژمارەكانی دا  باسی ئەوە دەكا كە دەسەلاتدارانی حكومەتی ئەمریكا لەسەرەتاوە  پەیوەندیەكی باشی هەبوو لە كەل حكومەتەكەی محمد مرسی وە مرسی هیوای وابوو كە بتوانیت بە یارمەتی ئۆباما كیشە كانی غەززەو میسر چارە سەر بكا ، بەلام دوای ماوەیەك لەسەر حكوم مرسی رایگەیاند كەوا دەیەوێت كۆمەلیك چاكسازی بكات ، بۆیە دوای ئەم بەیانە ئە مریكا بۆ چوونو بیری خۆی گۆری بەرامبەر بە میسر یەكسەر كۆشكی سپی پاشە كشی ی كرد لە هەموو ئەو بەلێن و یارمەتی هەتا كاتیكی نادیار ، بۆ یە چاكسازی لەمیسر لە  بەرژەوەندی ئەمریكیەكان دانەبوو، كەوولاتی میسر ببێتە وولاتێكی بە هیزلەرووی سیاسی و عەسكەری و ئابورییەوە لە رۆژهەلاتی ناڤین .
وە سە فیری ئەمریكی بێشوولە میسر ( دانیال كیر تزر )  ووتی واشنتۆن فرسەتێكی باشی بۆ سەرانی ئیخوان مسلمین هینایە پێش ، بەلام مرسی لەزۆربەی لایەنەكان فەشەلی هینا ، هەر بۆیە لەو كاتەی كۆدەتا بە سەر حكومەتەكەی مرسی دەكرا ئۆباما لەكەل دوو  لە هاورێكانی یاری گۆلفی ئەنجامدەدا دوای دوورۆژ  گەراوە بۆ كامبدیفید بۆپشوو !
وە وەزیر دەرەوەشی هەر لە كۆشكی سپی ئامادەنەبوو ئەمیش  مۆلەتی وەرگرتبوو  ، بۆ یە زۆربەی سەرانی كۆشكی سپی پیان واییە ئەو ئارامییەی لەمیسرهەیە بۆ وولاتانی دەورو بەر و بە تایبەتی ئیسرائیل هیزی سەر بازی میسر فەراهەمی هیناوە ئەو رۆلەی بینیوە لیرەوە دوورویی ئەم وولاتەمان زیاتر بۆ بە دیار دەكەوی لە كاتیكدا سوپا بە سەر كردایەتی سیسی كۆ دەتای بەسەر راستی دادپەروەریو حكومەتیكی شەرعی كرد ئەڵیین ئەوان ئاشتیان لەم وولاتە فەراهەم هێناوە .
 لەلایەكی ترەوە ئۆ باما بە فەرمی پشتیوانی بۆ سوبای میسر بە دیار نە خستووە  وە داواشی كردوە كە دەبیت  هیزی سەر بازی میسر   حكومەتی میسر بكەرینەوە بەرەو دیموكراسی و وە هەروەهاخودی ئۆ باما  دەلیت ئیمە دوو دڵین لەم كارە .


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت