هه‌مه‌ڕه‌نگ
چۆن ژەمێكی ڕێكخراو بۆ رەمەزان دابین دەكەی‌
  05/07/2013
  1377
زۆرێك لە خانمان   لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زۆرێك لە خۆراكەكان لەسەر مێزی خواردن ی بەیانی كۆدەكەنەوە و لەو بروایەدان بو شێوەیە دەتوانن دلی هەمو ئەندامانی خیزانەكە رازی بكەن ,بەڵام دكتور محمد  حمدی  پسپۆر لە بواری خوارك  دەلێت پێویستە  سیستەمێكی گونجاو بۆ خواردنی خوراك دابنرێت تا نەبێتە هوی زیاد بوونی كێش و لە هەمانكاتدا سوود لەمادە خۆراكیەكان وەربگیرین كە بۆ لەش پێویستن .
ناوبراو دەلێت  پیویستە سیستەمێكی خۆراكی ڕێكخراو بۆ ژەمەكانی رەمەزان دابنرێت  و جیاواتر نەبێت لە خۆراكی ئاسای رۆژانی دیكە , ئەو سیستەمەش پێویستە  هەمو جۆرەكانی خوارك لە سەوزەو میوەو   و شیر وە تیادا هەبێت .
ناوبراو هوشیاریشی داوە دەربارەی ئەو خۆراكانەی  كاربۆ هیدراتیان تیادایە لەوانەش  گەنم  و فاسۆلیا و نیسك و جۆ  برنج  و ئەو خۆراكانەی ریشالی زۆرەو هەرسكردن  لاواز دەكات لەوانە  فاسۆلیای سەوز  پەتاتە  و هەنجیر قۆخ و قەیسی .
هاوكات ئامۆژگاریمان دەكات  ئەو خوارك و میوانە بخۆین  كە هاوكاری هەرسكردن ئاسان دەكەن لەوانە سەوز ە و ئەو خوراكانەی  كە دەولەمەندن بە ڤیتامینەكان لەوانە شەربەتی پرتەقال و شیر  هتد .
ووتوشیەتی پیویستە هەندێ خۆراك هەن  بەیانیان خومانی لێ بەدور بگرین لەوانە شیرینی و لە جیاتی ئەوە كاستەر و خۆراكە كولینراوەكان  بخورێت .


زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت