هه‌مه‌ڕه‌نگ
خواردنی 3 كێوی لە رۆژێكدا بەسودە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن‌
  05/07/2013
  1162
توێژەرەوان  گەیشتەنە دەرئەنجامێك كە خواردنی سێ كیوی لە رۆژێكدا  بەسودە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن .
توێژەرەوانی  زانكویەكی ئەمەریكا پسپۆر لە نەخۆشیەكانی دڵ دەلێن ماوەی هەشت هەفتە توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوە لەسەر 118 هاوڵاتی تەمەن مامناوەند كە تەمەنیان لە 55 ساڵیدابوە   كە بەدەست بەرزی فشاری خوێنەوە ناڵاندویانە  .
توێژەرەوان ووتویانە ئەو هاوڵاتیانەیان كردوە بە دوو كۆمەڵەوە  و كۆمەڵەی یەكەمیان  رۆژانە سێ كیوی لەگەل  ژەمە خوراكەكەیان  خواردەوە  وكۆمەلەكەی دیكە  سێو , دواتر دوای هەشت هەفتە توێژەرەوان بۆیان دەركەوتوە  فشاری خوێن لەو گروپەی كیویان خواردوە  كەمتر بۆتەوە بەبەراورد لەو گروپەی "سێو"یان خواردوە  ئەویش بەهوی ئەوەی لە پێكهاتەی كیوی مادەیەك هەیە پێی دەلین "لوتین" كە مادەیەكی ئەنتی ئۆكسیدەو بەسودە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن .


زیاتر ...
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت