لە هەفتەیەکدا
د.محمد بازيانى: كودەتای سەربازی میسر .. رووی راستەقینەی دیموكراسی عیلمانیەكانی عەرەب دەردەخات.‌
  04/07/2013
  1099

هەموو جیهان پاش هەلبژاردنی د. محمد مورسی شایەتی ئەوەیان دا ئەم هەڵبژاردنە خاوینترین هەڵبژاردن بوو لە مێژووی میسردا, بۆ یەكەمین جار دوور لە كوتەدا لە میسردا سەرۆكێك هەڵبژیردرا, بەلام وا دیارە دیموكراتییەت تەنها بۆ عیلمانییەكان رەوایە.
ئەم كودەتایە لە میسردا رووی دا, یەكەمین جار و كۆتا جار نابیت.. كودەتایەك ئەو دیموكراسییەتەی شەو و رۆژ زوڕنای بۆ لێدەدرێت لە گۆر دەنرێت.. بەڵام ئەوەی كە جێگای سەرەنجە ئەوەیە ئەم دوو فاقییە بۆ؟ ئەمە ئەوە ناگەێنێت كە دیموكراتییەت كالایەكە تەنها بۆ باڵای رۆژئاوایە؟.. ئەوەتە گلەیی لە مورسی دەكرا كە ئازادی لە راگەیاندن و میدیاكارن قەدەغە دەكات, لە كاتیكدا میدیاكان ئازادبوون و كەنالیك دانەخرا, بەڵام ئەم دیموكراتییەتەی كودەتای سەربازی میسری هێنای, تەنها دە دەقیقە تەحەمولی پەخشی كەنالی ئیخوان و ئیسلامییەكانیان نەكردو, هەمویان داخست و تەنانەت تەحەمولی كەنالی جەزیرەشیان نەكرد, كاتێك راستەوخۆ لایەنگرانی مورسی لە گۆڕەپانی عەدەوییە نارەزاییان دەردەبڕِی.. ئەمە دیوكراتییەتی ئاخر زەمانە..؟! یان سەرۆكێكی هەڵبژیردراو دەستبەسەر دەبیت و خەلكی سیڤیل بەرەو گرتووخانەكان راپێچ دەكرین.. ئەمە ئەو دیموكراسییەیە كە عیلمانییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن..؟!
بەڵام من وا تیدەگەم كە ئەم كودەتایە خیری گەورەی دەبیت و رووی راستی ئەو عیلمانییانە دەردەخان و داهاتووش بۆ هەق و راستی دەبێت..

زیاتر ...