راپۆرت
په‌رله‌مانی عێڕاق داوای دادگای کردنی "ئه‌مریکا و قه‌طه‌ڕ" ده‌کات‌
  30/06/2013
  1370
ئاژانسی هه‌واڵی گه‌شه‌: هه‌ندرێن سالح محمد امین
سه‌رۆکی کوتله‌ی (الوطنیە البیضا‌ء) نائیب له‌په‌رله‌مانی عێڕاق جه‌مال بگیخ داوای دادگای کردنی ئه‌مریکا ده‌کات پاش ده‌رچونی عێڕاق له‌به‌ندی حه‌وت، ئه‌میش به‌ هۆی کرداری کاولکاری له‌کاتی داگیرکردنی و دواتر، وه‌ ده‌ست درێژی وڵاتانی دراوسێ به‌ تایبه‌ت قه‌ته‌ڕ که‌ زیانی هه‌بوه‌ بۆ خه‌ڵکی عێڕاق.

 به‌طیخ تایبه‌ت به‌ده‌زگای هه‌واڵی فارس ڕایگه‌یاند ئه‌مریکا هۆکاری یه‌که‌مه‌ بۆ دوژمنایه‌تی سه‌ر عێڕاق، کاتێك ئامێره‌ جه‌نگیه‌کانی به‌کا‌ر هێنا بۆ له‌ناوبردنی ژێرخانی وڵات و هه‌ستا به‌ چه‌ندین کاری کاولکاری، جگه‌ له‌به‌کار هێنانی یۆرانیۆم و کوشتنی خه‌ڵکی عێڕاق به‌بێ ڕه‌حمانه‌ له‌کاتی داگیرکردنی عێڕاق و  ئه‌و سیاسه‌ته‌ بۆگه‌نانه‌ی به‌ دوایدا هات که‌ تاکو ئێستا خه‌ڵکی عێڕاق پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
وه‌ په‌رله‌مانی عێڕاق داوای له‌ یه‌کێتی پارێزه‌رانی عێڕاق کرد "ڕۆڵی نیشتیمانی خۆیان بگێڕن له‌ دروستکردنی لیژنه‌ی یاسای بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌عوای دادوه‌ریانه‌ و تاوانکاریانه‌ و بژێره‌ر  بۆ دادگا و ڕێکخراوه‌ جیهانییه‌کان دژی ئه‌مریکا که‌ تێوه‌گلاون له‌و ڕوداوه‌ قێزه‌ونانه‌ دژی خه‌ڵکی عێڕاق"
وه‌ بگیخ ئه‌وه‌شی ڕونکرده‌وه‌ "ئێمه‌ لێرا ناوه‌ستین به‌ڵکو موحاسه‌به‌ی هه‌ندێك له‌ وڵاته‌ دراوسێکانیش ده‌که‌ین له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ قه‌گه‌ڕ که‌ ده‌ستی خسته‌ ناو خۆی عێڕاق و پاڵپشتی ڕێکخراوه‌ تیرۆرستییه‌کانی کرد که‌ خوێنی خه‌ڵکی عێڕاقیان حه‌ڵاڵ کرد"
به‌رده‌وام بو له‌ قسه‌کانی "عێڕاق ئه‌مڕۆ ئازاده‌و به‌ته‌واوی خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌بات پاش ده‌ربازبونی له‌ به‌ندی حه‌وت که‌ ئه‌میش گه‌ڕاندییه‌وه‌ بۆ ڕیزی خێزانه‌ دوه‌لیه‌کان تا وه‌کو بتوانێ مافه‌کانی خه‌ڵکی عێڕاق بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ بکات له‌وانه‌ی‌ بونه‌ هۆی ئازاردانی"



زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت