راپۆرت
هەڵەیەك له‌ فه‌یسبوك ده‌بێته‌هۆی هاوبه‌شی پێکردنی ژماره‌ی مۆبایل و ناونیشانی زیاد له‌ شه‌ش ملیۆن به‌کارهێنه‌ر‌
  25/06/2013
  1263
هەڵەیەك له‌ فه‌یسبوك ده‌بێته‌هۆی هاوبه‌شی پێکردنی ژماره‌ی مۆبایل و ناونیشانی زیاد له‌ شه‌ش ملیۆن به‌کارهێنه‌ر
ئاژانسی هه‌واڵی گه‌شه‌: هه‌ندرێن سالح محمد امین
پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕۆژی هه‌ینی دانی به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ هه‌ڵه‌یه‌ك (بێ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست) بۆته‌ هۆی هاوبه‌شی پێکردنی ژماره‌ی مۆبایل و ناونیشانی ئیمه‌یڵی زیاد له‌ شه‌ش ملیۆن که‌س.
وه‌ فه‌یسبوك ئه‌وه‌ی ڕون کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م خه‌له‌له‌ نه‌بووه‌ته‌ هۆی که‌شف کردنی هیچ زانیاریه‌کی ئابوری چونکه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستێکی خراپ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.
وه‌ پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که‌ هه‌ست به‌ "ناخۆشی و نائارامی" ئه‌که‌ن به‌هۆی ئه‌م ڕوداوه‌وه‌.
وه‌ فه‌یسبوك نامه‌ی لێبوردنی ناردووه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ زیانیان لێکه‌وتوه‌ که‌ ژماره‌یه‌کی هێنده‌ زۆر نیه‌ چونکه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ی که‌ له‌کاتی خه‌له‌له‌که‌دا فه یسبوکیان به‌کار هێناوه‌ زیانیان لێکه‌وتوه‌.
وه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش که‌وتۆته‌وه‌ له‌ کاتێکدا یه‌کێك له‌به‌کارهێنه‌رانی فه‌یسبوك ئه‌رشیفی حیسابی خۆی تۆمار کردووه‌ له‌ڕێگه‌ی "داونلۆد یۆر ئینفۆرمه‌شن" (دی وای ئای)، وه‌ك فه‌سبوك ئاماژه‌ی پێده‌کات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ سه‌ر قسه‌کانی که‌ "زانیاری تایبه‌ت له‌باره‌ی ژیانی خه‌ڵکی جێی گرنگییه‌ لای ئێمه‌و هه‌رچی له‌تواناماندا هه یه‌ ده‌یکه‌ین بۆ پاراستنیان"
ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی " هه‌رچه‌ند گروپێکی به‌هێزیش کارت بۆ بکات ناتوانی سه‌دا سه‌د بێ خه‌له‌ل بیت".
وتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ڕێگای داوه‌ به‌وه‌ی کۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ و ناونیشان بۆ هه‌ندێك که‌س به‌رده‌ست بێت که‌ خۆیان پێشتر په‌یوه‌ندیان هه‌بوه‌ به‌ یه‌که‌وه‌.
وتیشی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان نیه‌ که‌ ئه‌و کاره‌ به‌ مه‌به‌ستی خراپ ئه‌نجام درابێت وه‌ هیچ له‌به‌کارهێنه‌ران شکاتیان لا نه‌کردوین، وه‌ تێبینی هیچ نه‌شازییه‌ك نه‌کراوه‌ له‌کاری(دی وای ئای) یان پێگه‌که‌.


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت