راپۆرت
نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان 11 ملیار ده‌بێت له‌ساڵی 2100 دا ‌
  15/06/2013
  1414
  ئاژانسی هەوالی گەشە :هەندرێن صالح
ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان  پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کات دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی که‌ ئێستا ژماره‌یان 7.2 ملیاره‌ بۆ ساڵی 2025 ده‌گاته‌ 8.1 وه‌ بۆ 2050 ده‌گاته‌ 9.6  وه‌ 2100 ده‌گاته‌ 10.9 که‌ ئه‌م دانیشتوانانه‌ خێرا به‌ ساڵدا ده‌چن(پیر ده‌بن).
ژماره‌ی ئه‌وه‌ که‌سانه‌ی سه‌رو ته‌مه‌نی 60 ساڵین سێ هێنده‌ زیاد ده‌کات تاوه‌کو 2100، که‌ له‌ 841 ملیۆنه‌وه‌ بۆ حاڵی ئێستا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ دوو ملیار بۆ 2050 وه‌ سێ ملیار بۆ 2100.
ئه‌م گۆڕانکارییه‌ کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له‌ ناوچه‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا به‌ هۆی که‌می منداڵ خستنه‌وه‌ وه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌جه‌لی چاوه‌ڕوانکراو له‌ (81 ساڵ له‌ساڵی 2095 و 89 ساڵ بۆ ده‌وڵه‌ته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان).
به‌ڵام ڕێژه‌ی به‌ساڵا چوان له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا له‌ 9 له‌ سه‌دا بۆ ئێستا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 19 له‌ سه‌دا بۆ 2050 وه‌ 27 له‌ سه‌دا بۆ 2100 (له‌به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ 22 له‌ سه‌دایه‌)
به‌ڵام ڕێژه‌‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌رو ته‌مه‌نی 18 ساڵن 7 هێنده‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ کۆتای هاتنی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ تا ده‌گاته‌ 830 ملیۆن به‌رامبه‌ر 120 ملیۆن بۆ ئێستا.
له‌ ڕاپۆڕتێکدا هاتووه‌ که‌ ئه‌فریقا نیوه‌ی ئه‌م مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانشتوانی له‌سه‌ر شانه‌، ئه‌ویش به‌ به‌ربونه‌وه‌ی دانیشتووانی له‌ 1.1 ملیاره‌وه‌ بۆ 2.4 ملیار له‌ساڵی 2050 وه‌ 4.2 ملیار بۆ 2100.
وه‌ پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌کانی تر زیاد بکه‌ن به‌ بڕی له‌سه‌دا 10 له‌ نێوان 2013 و 2100، له‌ کاتێکدا ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌وروپا دێته‌ دواوه‌ به‌ بڕی له‌سه‌دا 14، چونکه‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی توانای نوێکردنه‌وه‌ی دانیشتوانیان نیه‌ که‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی مامناوه‌ندی بۆ هه‌رژنێك 1.5 منداڵه‌.
پێشبینی ئه‌کرێت هیند له‌ ژماره‌ی دانیشتواندا پێش صین بکه‌وێت، له‌ نزێك ساڵی 2028 1.45 ملیاره‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ زیادبون تا له‌ 2100 ده‌گاته‌ 1.5 ملیار به‌رامبه‌ر به‌1.1 ملیار بۆ صین.
وه‌ پێش ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی نێجیریا زیاتر ده‌بێت له‌ ژماره‌ی دانیشتوانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان تا ده‌گاته‌ ژماره‌ی دانیشتوانی صین له‌ کۆتای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا.
وه‌ پێشبینی ده‌کرێت زۆر له‌ ده‌وڵه‌تان به‌ تایبه‌تیش ئه‌فریقیه‌کان، ژماره‌ی دانیشتوانیان 200 ملیۆن تێپه‌ڕێنێ پێش 2100 له‌وانه‌ش پاکستان،ته‌نزانیا،جمهوریه‌ی کۆنگۆی دیموکرات،ئه‌پیوبیا،ئۆخه‌ندا ونیجیریا.
به‌رامبه‌ر به‌ مه‌ش زیاتر له‌ 10 وڵات که‌ زۆرینه‌یان له‌ ئه‌وروپای ناوه‌ندن ژماره‌ی دانیشتوانیان دێته‌ دواوه‌ به‌ بڕی 15 له‌سه‌دا تا ساڵی 2050.


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت