راپۆرت
نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان..دامه‌زرێنه‌ری بنه‌ما شارستانیه‌کانی تورکیا‌
  09/06/2013
  1232
عبد الباقی خه‌لیفه‌
وه‌رگێڕانی: هه‌ندرێن سالح محمد امین
نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان خودا لێی خۆشبێت: (فه‌له‌ستین ته‌نها هی فه‌له‌ستینییه‌کان نیه‌ وه‌ ته‌نها هی عه‌ره‌ب نیه‌، به‌ڵكو هی هه‌مو موسوڵمانانه‌)
ملیۆنه‌ها تورك و موسوڵمانانی هه‌مو به‌شه‌کانی جیهان به‌شداربون له‌ مه‌راسیمی کۆچی دوای ژێنه‌ره‌وه‌ی بنه‌ما شارستانییه‌که‌نی تورکیا، نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان(1926ز-2011ز) ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ 27- فێبرایه‌ر 2011ز له‌ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا. ئه‌مه‌ش به‌به‌ژداری سه‌رۆك عه‌بدولله‌ گول و سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگان، شان به‌شانی که‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌کانی جیهانی ئیسلامی له‌وانه‌، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین محمد مهدی عاکف، سه‌رۆکی حیزبی ڕۆشنگه‌ری(النهضە )ی تونس شێخ ڕاشد غه‌نوشی، نوێنه‌رانی حه‌ماس و کۆمه‌ڵێك زانای ئیسلامی.
ئه‌ربه‌کان.......ژیانێکی پڕ له‌ به‌خشین
نه‌وه‌ی ئه‌میره‌کانی سه‌لاجیقه‌کانه‌، که‌له‌ مێژوی تورکیادا ناسراون وه‌ باپیری کۆتا وه‌زیریان بووه‌ و بنه‌ماڵه‌که‌یان ناسراون به‌ بنه‌ماڵه‌ی وه‌زیر.
ئه‌ربه‌کان سه‌ره‌تای ژیانی زۆر به‌ خه‌مخۆری و جدی ده‌ست پێکرد، سه‌رکه‌وتو بووه‌ له‌ خوێندنیدا، خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واوکردووه‌ له‌ ساڵی 1943ز، پاشان له‌ کۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی میکانیك وه‌ر‌گیراوه‌ و له‌ 1948ز ته‌واوی کردوه‌ و یه‌که‌می وه‌جبه‌که‌ی خۆی بووه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ بووه‌ به‌ موعید، پاشان نێردراوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 1951ز بڕوانامه‌ی دکتۆرای به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ئه‌ندازه‌ی ئامێره‌کان.
پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ تورکیا و بو به‌مامۆستای زانکۆ، شێوازێك مه‌کینه‌ی ده‌بابه‌ی داهێنا که‌ به‌هه‌مو جۆره‌ سوته‌مه‌نییه‌ك کاربکات. وه‌ ساڵی 1965ز ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ 29 ساڵ، که‌ بچوکترین مامۆستای ئه‌وکاتی تورکیا بوو، وه‌ یه‌که‌مین دروست که‌ری مه‌کینه‌ی دیزڵه‌ و هه‌تاکو ئێستاش کارگه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی.
وه‌ پڕۆفیسۆر نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌کان به‌ ناوبانگترین سه‌رۆکه‌ ئیسلامییه‌کانی تورکیایه‌، وه‌ زۆر به‌ توندی به‌گژ زوڵم و زۆرداری عه‌لمانییه‌تدا چۆته‌وه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی خه‌لیفه‌ی عوپمانی که‌ له‌ سه‌رده‌می بێئاگایدا ده‌ستی به‌سه‌ر تورکیادا گرت، له‌ساڵی 1970ز حیزبی نیزامی نیشتیمانی دامه‌زراند که‌ یه‌کمین حزبه‌ به‌ ئاشکرا ناسنامه‌ی ئیسلامی بونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، له‌ سه‌رده‌می وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی (که‌مال ئه‌تاتورك)ه‌وه‌ له‌ساڵی 1924ز.
وه‌ کاری کردووه‌ له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ موسوڵمانان و عه‌ره‌بدا، وه‌ خه‌مخۆری بۆ کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تی خۆی بۆ صه‌هیۆنییه‌کان که‌ خاکی فه‌ڵه‌ستینیان داگیر کردووه‌ و خه‌ڵکه‌که‌یان ڕاگوێزاوه‌ و پیرۆزییه‌کانیان پیس کردووه‌، له‌ وته‌کانی له‌م بواره‌دا: (کێشه‌ی فه‌له‌ستین ته‌نها هی فه‌له‌ستینییه‌کان نیه‌ وه‌ ته‌نها هی عه‌ره‌ب نیه‌، به‌ڵكو کێشه‌ی هه‌مو موسوڵمانانه‌). وه‌له‌ساڵی 1980ز پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیار کردووه‌ به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی بڕین له‌گه‌ڵ لایه‌نی صه‌هیۆنی.
پاش ئه‌وه‌ی صه‌هیۆن به‌ ئاشکرا ده‌ستی وه‌رئه‌دا له‌ کاروباری سوپای تورکیا، پاش کوده‌تاکه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ که‌نعان ئیفرین ئه‌ربه‌کان به‌هۆی ئه‌م داواکاریانه‌یه‌وه‌ خرایه‌ به‌ندینخانه‌وه‌ تاوه‌کو ساڵی 1983ز که‌ له‌هه‌مان ساڵدا حیزبی چاکه‌ی نیشتیمانی دامه‌زراند و به‌شداری کرد له‌ هه‌ڵبژاردندا له‌ کاتێکدا ته‌واو ئاماده‌ نه‌بوو، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 1996ز زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێناو حکومه‌تی پێکهێنا له‌گه‌ڵ حیزبی ڕێگای ڕاست به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشو تانسۆ شیله‌ر.



زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت