راپۆرت
ئه‌ردۆگان...پاڵه‌وان له‌سه‌رده‌می کورته‌ باڵاکاندا‌
  04/06/2013
  1253
نوسینی :د.راغب السرجانی
وەرگێرانی : هه‌ندرێن سالح محمد
به‌درێژای ساڵانی ڕابردو خه‌ڵکی ڕابه‌ره‌ عه‌ره‌به‌کان وه‌ها ڕاهاتون کڕنوش، به‌ڵکو له‌سه‌رسنگ بکه‌‌‌ون بۆ ڕۆژئاوا و کیانی صه‌هیۆنی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر و چاوه‌ڕوان نه‌کراوبو ببینن سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکیا رجب گیب ئۆردوگان ڕه‌خنه‌ بگرێ له‌ سه‌رۆکی یه‌هودییه‌کان شیمون بیریز، وه‌ چه‌ندین جار قسه‌ی پێببڕێ و پاشان له‌ مه‌جلیسی داڤۆس بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ له‌ شێوازی به‌ڕیوه‌بردنی دانیشتنه‌که‌ بگرێت به‌ جۆرێکی نامۆ! به‌ڕاستی هه‌ڵوێستێکی که‌م وێنه‌ بوو!
هه‌موان گرنگی ئه‌و دانیشتنه‌ ئابوریه‌ ئه‌زانن که‌ له‌ (داڤۆس) له‌ سویسرا ده‌کرێت بۆ ماوه‌ی 38 ساڵه‌، وه‌ گه‌وره‌ترین کییانه‌ ئابورییه‌کانی جیهان له‌ ده‌وڵه‌تان و که‌س و کۆپانیا گه‌وره‌کان له‌ خۆ ده‌گرێت، وه‌ گرنگییه‌که‌ی له‌مڕۆدا زیاتر ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌‌ ئابورییه‌ی تێی که‌وتوین، وه‌ هه‌موان ئاگادارن به‌ پێویستی زۆری تورکیا بۆ په‌یوه‌ندی زیاتری ئابوری بۆ ده‌رچون له‌وباره‌ خنکێنه‌ره‌ی که‌ له‌ ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌کان تورکیای پێدا تێپه‌ڕی، وه‌ هه‌موان ده‌سه‌ڵاتی یه‌هود ده‌زانن له‌ کارو باره‌ ئابورییه‌کانی جیهاندا، ئه‌گه‌ر ئابوری کۆمپانیا یا ده‌وڵه‌تان بێت.
سه‌رۆکی صه‌هیۆنییه‌کان شیمد بیریز هه‌ستاو به‌خوێن ساردییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر باسی ئه‌و زوڵمانه‌ی ده‌کرد که‌ یه‌هودییه‌کان له‌ فه‌ڵه‌ستین دوچاری ده‌بنه‌وه، ئه‌و ئازارانه‌ی میله‌تی ئیسرائیل ئه‌یچێژێ‌ به‌هۆی ساڕوخه‌کانی حه‌ماسه‌وه‌، قورسی ژیانی منداڵانی ئیسرائیلی له‌م باره‌ ناهه‌مواره‌دا، وه‌ك پاساوێك بۆ ئه‌و کاره‌ خوێنڕێژیانه‌ی نیزامه‌که‌ی ئه‌نجامی داه‌وه‌ له‌ غزه‌، وه‌ سه‌رۆکی دانیشتنه‌که‌ دوو هێنده‌ی ئه‌وانی تر کاتی داێ، وازی لێهێنا به‌ هه‌رجۆرێك ده‌یه‌وێت قسه‌ بکات، که‌ته‌وا بو کۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی صه‌هیۆنییه‌کان هه‌ستانه‌ سه‌رپێ به‌ چه‌پڵه‌ لێدان، وه‌ك ڕه‌زامه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر قسه‌کانی.
شتێکی چاوه‌ڕوان کراوبو هه‌ڵوێسته‌که‌ به‌ ئاشتیانه‌ تێپه‌ڕبێت وه‌ك چۆن هه‌زاران هه‌ڵوێسی له‌وجۆره‌ پێشتر تێپه‌ڕیون، وه‌ چاوه‌ڕوانکراو بو ته‌ماشاکه‌ران بێده‌نگ بن بۆ ڕازی کردنی سه‌رۆکی صه‌هیۆنییه‌کان، ئه‌گه‌ر له‌ هۆڵه‌که‌دا پیاوێکی تێدا نه‌بوایه‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌ی پیاو عزه‌تی هه‌بو، پاڵه‌وانی سه‌رده‌می کورته‌باڵاکان! ئه‌و پیاوه‌ ئۆردوگانه‌!
ئه‌م پاڵه‌وانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی جوامێرانه‌ قسه‌کانی به‌ شیمون پیرس بڕی،پێی وت: ئیسرائیل له‌ هه‌موان زیاتر شاره‌زای کوشتنن، حه‌ماس ئیسرائیلی ڕانه‌کێشایه‌ ناو کوشتاره‌و، به‌ڵکو ئێوه‌ منداڵی بێتاوانتان کوشت له‌ ده‌ریاکانی غزه‌، پێش موشه‌ك ته‌قاندن"
پاشان ڕوی کرده‌ ئه‌وانه‌ی پێش که‌مێك چه‌پڵه‌یان بۆ پیریز لێده‌دا و پێی وتن:"جێی غه‌مه‌ ئاماده‌بوان چه‌پڵه‌ بۆ که‌سانێك لێده‌ده‌ن که‌ منداڵیان کوشتووه‌، وه‌ بۆ کارێکی سه‌ربازی که‌ له‌ده‌ر ئه‌نجامدا هه‌زاران بێتاوانی کوشتووه‌، وه‌ هێچ پاساوێك بۆ کوشتنی سیڤیل نیه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی"
پاشان ئۆردۆگان هه‌ڵوێسته‌ پاڵه‌وانییه‌که‌ی کۆتا هێنا به‌ ده‌رچونی هه‌میشه‌یی، پاشان قسه‌کانی ڕوکرده‌ سه‌رۆکی دانیشتنه‌که و وتی: "پیریس 25 خوله‌ك قسه‌ی کرد له‌ کاتێکدا من ڕێگه‌م پێنه‌درا نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ قسه‌ بکه‌م‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڕۆم، وه‌ له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ داڤۆس".
الله أكبر ولله الحمد!!


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت