راپۆرت
نه‌وه‌یه‌کی نوێی ڕۆژنامه‌وانى له‌ سوریا‌
  27/05/2013
  1442
ئاژانسی هه‌واڵی گه‌شه‌: هه‌ندرێن سالح محمد
سه‌ما له‌ یه‌کێ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری حه‌له‌ب ده‌ژی به‌ ئێواران سیجیلی پاره‌کان ڕێك ده‌خات و به‌ ڕۆژیش له‌گه‌ڵ شۆرشگێره‌کاندایه‌ بۆ به‌ ڤیدیۆکردن و دۆکیومێنت کردنی ڕوداوه‌کان وشه‌ڕه‌کان له‌ ناوچه‌که‌دا.
له‌سه‌ره‌تادا بونییان له‌شوێنێکی وه‌هادا به‌ شێتی ئه‌چواند، به‌ڵام سه‌ما- که‌ ئه‌مه‌ش ناوێکی خوازراوه‌ خۆی هه‌ڵی بژاردووه‌ بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ نێتدا ده‌ڵێ دواتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ ڕاهاتن و ئاسای بو به‌لایانه‌وه‌.
ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌هه‌مو ساتێکدا ژیانی ئه‌و له ‌مه‌ترسیدایه‌، به‌ڵام له‌وکاته‌وه ‌خۆی یه‌کلای کرده‌وه‌ که‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ شاخ  بڕیاریدا بچێت بۆ ناو هاوڕێکانی و به‌شدار بێت له‌گه‌ڵیاندا به‌ به‌رهه‌مهێنانی بابه‌تی وێنه‌یی.
سه‌ما یه‌کێكه‌ له‌و که‌سه‌ بێشومارانه‌ی  که‌ پلانی خوێندنیان گۆڕا به‌هۆی ئه‌و باره‌ تایبه‌ته‌ی که‌ وڵاته‌که‌یانی پیا تێپه‌ڕده‌بێت، خۆیان زۆر نزیك له‌ کاری ڕۆژنامه‌وانییه‌وه‌ بینیه‌وه،‌ ئه‌و کاره‌ی که‌ سه‌رسامی کردن و بڕیاریان دا خۆیانی تیا پڕۆفێشناڵ بکه‌ن.
وۆرك شۆپی ڕاهێنان
وه‌ هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ ماوه‌یه‌ك سوریای به‌جێ هیشت بۆ به‌شداری کردن له‌ وۆڕك شۆپێکی ڕاهێناندا بۆ زیاتر شاره‌زابونی له‌ بواره‌که‌دا.
وه‌ دامه‌زراوه‌ی زۆر وۆڕك شۆپیان کردۆته‌وه‌ له‌ وڵاته‌ دراوسێکانی بۆ چالاکوانه‌کانی بواری ڕۆژنامه‌وانی بۆ باشترکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌واڵیانه‌ی له‌ناوخۆی سوریاوه‌ ده‌نێردرێن.
ئوسامه‌ حه‌سه‌ن یه‌کێکه‌ له‌و گه‌نجانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌که‌وه‌ ده‌ستی به‌ کارکردن کردووه‌ له‌م بواره‌دا و چالاکییه‌کانی بوه‌ته‌ هۆی گرتنی، وه‌ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ ده‌رکردنی گۆڤاری" پوری" که‌ له‌گه‌ڵ شه‌ش له‌ هاوڕێکانی له‌ شاری ڕیقه‌ دا هه‌ڵده‌ستن به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان و له‌شێوه‌ی په‌ڕه‌دا به‌ کوالیتیه‌کی مامناوه‌ندی.
ئێستا ئوسامه‌ په‌یوه‌ندی به‌ گروپی ڕادیۆی ڕۆزانا وه‌ کردووه‌ که‌ له‌ ماوه‌کانی داهاتودا ده‌ست به‌ په‌خش ده‌که‌ن و به‌شداری کردووه‌ له‌ وۆڕك شۆپێکدا که‌ لێپرسراوانی ڕادییۆکه‌ ئاماده‌یان کردووه‌.

به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌کانی ڕادیۆکه‌ لینا شه‌واف به‌ جه‌زیره‌ نێتی ڕاگه‌یاند که‌ زۆر به‌ وریایه‌وه‌ به‌شدار بووه‌کانیان هه‌ڵبژاردووه‌ و تاکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ گه‌نج بن، چونکه‌ ئه‌م شۆڕشه‌ گه‌نجه‌کان هه‌ڵیان گیرساند و هه‌ر ئه‌وانیش ئه‌بێت ماندوبونی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕوداوه‌کان هه‌ڵگرن.
*له‌ جه‌زیره‌.نێت وه‌رگێردڕاوه‌.


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت