راپۆرت
له‌مڕۆوه‌ داگیرکاری ڕونادا‌
  24/05/2013
  1164

ئاژانسی هەواڵی گەشە
وه‌گێڕانی: هه‌ندرێن ساڵح محمد
له‌ژێر ناونیشانی (ئه‌مریکا پاشه‌کشه‌ ده‌کات له‌ گۆڕه‌پانی جیهاندا ) گۆڤاری ته‌له‌گراف ڕاپۆرتی نوسه‌ر کۆن کۆغلین بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ تێیدا ده‌ڵێ داگیرکارییه‌ك تێچونێکی زۆری بوێ ڕابورد، ئێستا ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بیر له‌شیوازێکی نوێی جه‌نگکردن ده‌کاته‌وه‌
نوسه‌ر له‌و باوڕه‌دایه‌ دوای پاشگه‌زبونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کان له‌ عێڕاق و نزیکبونه‌وه‌ی پاشگه‌زبونه‌وه‌ ی له‌ ئه‌فخانستان سوپای ئه‌مریکی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ بڕواکه‌ی سه‌رده‌می پێش یازده‌ی سێپتێمبه‌ر، وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێپه‌ڕی که به‌‌ تڕیلیۆن دۆلار خه‌رج بکات بۆ داگیر کردن و لابردنی لایه‌نه‌ دژه‌کانی، گه‌ر به‌ره‌نگاریه‌کانی داهاتوی له‌هه‌چڕاده‌یه‌کدا بێت.
نوسه‌ر نمونه‌ دێنێته‌وه‌ به‌ هه‌لوێستی ئه‌مریکی له‌ئاست سوریا و ئێران و کۆریای باکور و ده‌ڵێت (چیتر دیکتاتۆره‌کان ده‌توانن به‌ ئاسوده‌یی بنون چونکه‌ چیتر مامه‌ سام حه‌بی ئازایه‌تی ده‌ست ناکه‌وێت تاکو بیخوات)
وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌شێوازی پاشگه‌زبونه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گرێت له‌ عێڕاق و ده‌ڵێت(پاش هه‌مو ده‌سکه‌وته‌ خوێنی و سه‌روه‌تییه‌کان له‌ عێڕاق ئۆباما لێپرسراوێتیه‌کی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر شانه‌ ئه‌ویش به‌گه‌یشتن به‌ باشترین ڕێککه‌وتن بۆ گه‌لی عێڕاق بۆ ئاڕاسته‌کردنی  وڵات به‌ره‌و سیسته‌مێکی نزیك دیموکراتی چالاك پاش پاشگه‌زبونه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکیه‌کان)
پاشان ده‌ڵێت پاشگه‌زبونه‌وه‌ی له‌ عێڕاق و ئه‌فخانستان کاریگه‌ری زۆی ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی ویلایته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ ئه‌منییه‌کان له‌داهاتودا، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌ کۆتایدا یه‌کسانییه‌کی سیاسیان پێکهێنا. که‌ وێنه‌یه‌کی ئه‌مه‌ له‌ لیبیا ڕویدا کاتی به‌شداری کرد له‌ ناتۆدا یارمه‌تییه‌کانی به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌مبون، هه‌روه‌ها له‌ به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له پاکستان و یه‌مه‌ن و‌ صۆمال و باکوری ئه‌فریقا هه‌روه‌ها له ‌لابردنی ئه‌نوه‌ر عوه‌لقیدا، وه‌ له‌به‌کارهێنانی ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ری "ستاکسنت" بۆ له‌کارخستنی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌کانی گروپه‌ توندڕه‌وه‌کان.
وه‌ کۆغلین ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ که‌ هێزه‌ ئه‌مریکیه‌کان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ڕه‌ت ناکه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌رئه‌نجامه‌کانی جه‌نگی عێڕاق که‌ به‌خێرای خوازراوێتی له‌ده‌ستدا له‌ناو گه‌لی ئه‌مریکادا هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڤیتنام ڕویدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی پێویستی دابین کردنی تڕیلیۆن دۆلار له‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ڕونده‌کاته‌وه‌ چۆن ئه‌مریکا پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا وه‌ك هێزی یه‌که‌می بێ ڕکابه‌ر له‌ جیهاندا.
وه‌نوسه‌ر کۆتای به‌ ڕاپۆڕته‌که‌ی دێنێ به‌تیشکخستنه‌سه‌ر گرنرگیدانی له‌ ناکاوی صین بۆ دروستکردنی ئستوڵێك له‌ هه‌ڵگری فڕۆکه‌ بۆ پارێزگاری کردن له‌ به‌رژه‌وندییه‌ نوێکانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و هه‌روه‌ها ڕوسیا که‌ به‌مدواییانه‌ به‌ ئاگاهاتۆته‌وه‌ به‌ چۆڵکردنی گۆڕه‌پانه‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌، که‌ گوێزه‌ره‌وه‌یه‌کی فڕۆکه‌ی موشه‌ك هاوێژی جوڵاندووه‌"ئه‌دمیڕاڵ کۆزنتسوف" له‌گه‌ڵ دو که‌شتی بۆ که‌ناری ته‌ڕتوسی سوری، به‌مه‌ش ئاماژه‌ ئه‌دا به‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانێکی هاوشێوه‌ی لیبیا ڕونادا بۆ لابردنی هاوپه‌یمانه‌ کۆنه‌که‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا.


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت