راپۆرت
دواین گۆرانكاریەكانی کۆریای باكوور‌
  21/05/2013
  1547
هەندرێن صالح
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند ،که‌ سیئۆل-کۆریای باکورچه‌ند موشه‌کێکی کورتبڕی له‌که‌نارده‌ریاکانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ته‌قاندووه‌ له‌ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا،ڕۆژێك پاش ته‌قاندنی سیان له‌م موشه‌کانه‌، بێگوێدانه‌ داواکارییه‌کانی  ڕۆژئاوا بۆ خۆڕاگری.
ته‌قاندنی موشه‌ك له‌لایه‌ن باکوره‌وه‌ کارێکی نامۆ نیه‌ به‌ڵام،پاش کۆمه‌ڵێك ئاگاداررکردنه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ڕودانی جه‌نگی نه‌وه‌وی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی شیوعی ،ئه‌م ڕوداوانه‌ی دوای نیگه‌رانییه‌کانی زیاتر کردووه‌ له‌مه‌ڕسه‌لامه‌تی ناوچه‌که‌.
ئاژانسی هه‌واڵی کۆریای باشور یۆنهاب له‌ده‌می لێپرسراوێکی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند؛               "کۆریای باکوور هه‌ستاوه‌ به‌ته‌قاندنی موشه‌کی کورتبڕ هه‌روه‌ك چۆن پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ده‌ریاکانی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌ هه‌ستا به‌هه‌مان کار"
وه‌زیری به‌رگری کۆریای باکور ڕاپۆڕته‌که‌ی یۆنهابی پشت ڕاست کرده‌وه‌.به‌ڵام هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتری نه‌دا.
پارێزگاری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بانکی مۆن وتی، ئه‌و نیگه‌رانه‌ به‌هۆی ته‌قاندنی ئه‌م موشه‌که‌ کورتبڕانه‌ له‌لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه‌،وه‌ بییۆنگ یانگی ئاگادار کرده‌وه‌ له‌نه‌هاویشتنی موشه‌کی زیاتر وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ وه‌ستێنراوه‌کان له‌سه‌ر نه‌وه‌وی له‌گه‌ڵ هێزه‌ جیهانییه‌کاندا.
بانکیمۆن له‌کاتی قسه‌کردنیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕوسی ڕییانۆڤستی له‌میانه‌ی سه‌ردانێکیدا بۆمۆسکۆ ئه‌م موشه‌ك ته‌قاندنه‌ی شه‌مه‌ی ناوبرد به‌"کاری تێکده‌رانه‌"
نیگه‌رانییه‌کان له‌به‌شێکی کۆریادا به‌ره‌و باشتر چون له‌مانگی ڕابردودا،به‌ڵام بۆچه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه‌ ڕۆیشت پاش قورسکردنی سزای سه‌ر بییۆنگ یانگ له‌لایه‌ن قونسڵی ئاسایشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌هۆی سێیه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌وی له‌مانگی فێبرایه‌ردا.
‌کۆریای باکور بۆچه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ڕۆژانه‌ ئاگاداری ئه‌دا له‌ڕودانی جه‌نگی نه‌وه‌وی له‌گه‌ڵ باشور و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان.
کۆریای باشور هه‌موکرێکاره‌کانی له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی گواسته‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای مانگدا پاشئه‌وه‌ی کۆریای باکور53000 کرێکاری خۆی گواسته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیادبونی بارگرژییه‌کاندا.


زیاتر ...
1
په‌ڕه‌یله‌ 1
ژماره‌ی بابه‌ت