کوردستانی
دەققی دیمانەی ئاجانسی هەواڵی گەشە لەگەڵ دكتۆر محمد بازیانی دەربارەی هەڵبژاردنی بەرلەمانی كوردستان.‌
  08/08/2018
  142
دەققی دیمانەی ئاجانسی هەواڵی گەشە لەگەڵ دكتۆر محمد بازیانی دەربارەی هەڵبژاردنی بەرلەمانی كوردستان. گەشە: دكتۆر محمد وەك ئاگادارین بەڕێزتان وەك سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە یەكێكن لە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی بەرەو ئیصلاح، پرسیاری ئێمە ئەوەیە ئەمە چ مانایەك دەبەخشێ؟. د. محمد بازیانی: سەرەتا بە ناوی خوای گەورەو میهرەبان. كاندیدكردنی بەندە لە هاوپەیمانی بەرو ئیصلاحی ژمارە 119 لە بۆشاییەوە نەهاتوە بەڵكو دەرەنجامی ئەو هاوپەیمانییەیە كە چەند ساڵێكە مامۆستای بەڕێز صلاح الدین محمد بها‌و الدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی وەك پرۆژەیەك بۆ حاڵەتی ئیسلامی پێشكەشی لایەنە ئیسلامیەكان و كەسایەتی ئیسلامی و رێكخراوەكانی باگراوەندی ئیسلامی كردو چەندەها كۆربەندو دیمانەو سەردانی چڕو پڕ كرا، تا دەرەنجام لە هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی عیراقدا كە لە 8/2/2018 كرا سێ لایەنی ئیسلامی و زۆرێك لە كەسایەتیە ئیسلامیەكان هاوپەیمانیەكیان ئیعلان كرد ، ئه وه بوو بزاڤی چاكسازی و گەشە و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی وەك یەك تیم لە هەوڵی سەرخستنی ئەم هاوپەیمانیە بووین ، ئەگەر چی دەرەنجامی هەڵبژاردن تەم و مژاوی بوو و ساختەكاری تێدا كرا ، بەڵام گەورەترین سەركەوتن بەلای ئێمەوە بەردەوامی ئەو هاوپەیمانیەته بوو، كە ئێستا خۆی لەم لیستی 119 دەبینێتەوە كە هەر سێ لایەنمان وەك یەك لایەن كۆبوینەتەوە تەنانەت بەندە وەك كەسی یەكەمی بزافەكەمان لەلایەن مەكتەب سیاسی و ئەنجومەنی شوراوە دەستنیشان كرام كە كاندید بم، به مه به ستى به هيز كردنى ئ م ليسته كه كه سايه تى به هێز و به ئه زموونى تێدايه. گەشە: ئایا بیرۆكەی كاندیدكردنی بەریزتان بۆ چ مەبەستێك بوو؟ دكتۆر محمد بازیانی: ئەم بیرۆكەیە به سێ قۆناغدا تێپەڕی : - یەكەم : كاندیدكردنم لەلایەن ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی بزاڤەوە . - دووەم: لەسەر داوای بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ء الدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە بەباشی زانی ئەم لیستی هاوپەیمانیە كەسایەتی بەهێزی تێدا بێت ، ئێمەش بۆ سەرخستنی ئامادەیی خۆمان دەربڕی بە خۆشحاڵیەوە. - سێیەم : راوێژكردن لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای نیشتمانی بزاڤ لەسەر داواكەی ئەمینداری گشتی وقبولكردنی ئەنجومەن بە كاندیدكردنمان. دیارە ئەم كاندیدكردنە بوه ماییەی دلخۆشی برایانمان لە بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی هەر سێ حزبی هاوپەیمان و زۆرێك لە ئیسلامخوازان و ئیصلاح خوازانی كوردستان و هاوڵاتیانی كوردستان و زۆرێك لە حیزب و لایەنەكان كە دەستخۆشییان لێكردین و تەنانەت هەندێكیان ئاماژەیان بەوە كرد ئێمە مانان دەبینە هەوێنێك لەبەرلەمان لە حاڵەتی پێدانی متمانەى هاولاتيانى كوردستان پێمان. گەشە: ئایا ئەم هاوپەیمانیە تەنها بۆ هەڵبژاردنەكانە یان شتی تری بەدوادا دێت؟ دكتور محمد بازیانی: ئەم هاولیستیەی ئێستاو پێشتریش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەنها هەنگاوی یەكەمە و هەنگاوی گەورەتری بەدوادا دێت، تەنانەت ئێمە لە پەیڕەوی ناوخۆی بزاڤەكەمان هاتوە لە هەماهەنگیەوە بۆ یەكبوون ئامادەین لەگەڵ ئەو هێز و لایەنانەی نزیكین لە هزرو شێوازی كارو ستراتیجەوە. بۆیە چاوەنواری شتی گەورەتر دەكەین لە داهاتودا. گەشە : وەك چی؟! دكتۆر محمد بازیانی : لە كاتی خۆیدا باسی دەكەین لكل مقام مقال

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت