کوردستانی
خوێندنەوەیە ك له سه ر دواخستنی هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی كوردستان ‌
  07/08/2018
  343
خوێندنەوەیە ك له سه ر  دواخستنی هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی كوردستان
د. محمد بازیانی
سەردانی نوینەری سەرۆكی ئەمریكا لە عیراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ دوو حزبی دەسەڵات و داواكردنی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە 30 ئەیلول بەڕێوە بچێت چەند خاڵێك لە خۆ دەكرێت :
1- وا پێدەچێت نوینەری ئەمریكا یاریزانی سەرەكی بێت لە گۆڕەپانی كوردستان و قسەی رەدبوونەوەی نەبێت كاتێك دەڵێت : هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی كوردستان لەم ئان و ساتانەدا لە بەرژەوەندی كوردستاندا نیه .. ئەم ووتەیەی وەك هەرەشەیەك وایە نەك راوێژ!! واتا نە حكومەتی كوردستان و پێشتریش نە بەرلەمان و نە حیزبە سیاسیەكانی كوردستان بە تایبەتی دوو حزبی سەرەكی كە دەسەڵات بەڕێوە دەبەن توانای بڕیاری تەنانەت وادەی هەڵبژاردنیشیان نیە.
2- لێوانی هەندێك كەسایەتی سیاسی كوردستان كە دەڵێن : هەموو حزبەكان ئاگاداری ئەو هەوڵەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی بەرلەمان بەڵام لەبەر وەزعی سیاسی تایبەتی خۆیان دەری نابڕن و شەرم دەكەن، وه ك ئه و ليدونه ى قوباد طاله بانى كه ده ليت: هه موو حزبه كوردستانيه كان حه ز له دواخستنى هه لبزاردنى به رله مانى كوردستان
ده كه ن به لام ناويرن به ئاشكرا  بيلين.
3- هەندێك حزبی سیاسی كوردستان زۆر دەترسن لە دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان لەترسی شكستهێنان چونكە ئەمجارە دەرەنجامەكان بە دەست هەژمار دەكرێت،بۆیە ئەم هەڵوێستەی ماككورك دەرگای رزگار بوونە لەو ترسە كە هەیانە .
4- باجی دواخستنی هەڵبژاردن هاوڵاتی كوردستان دەیدات و زۆر شت بە هەلواسراوی دەمێنێت چونكە وادەی بەرلەمان لە رووی یاساوە جارێكی تر درێژ ناكرێتەوە !! بەمەش بوشایەكی یاسایی دروست دەبێت .
5- دواكەوتنی هەڵبژاردن زیاتر هاوڵاتیان بێهیوا دەكان لەو چاكسازیانی كە چاوەنوار دەكریچت لە خولی تازەی بەرلەمان قسەی لەسەر بكرێت و لە لایەن حكومەتەوە جێبەجێبكرێت.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت