کوردستانی
بابەتێكی رەنج سەنگاوی جێگای سرنجی دكتور محمد بازیاینەو لە پەیجی تایبەتی خۆی دەستخۆشی لێدەكات‌
  07/08/2018
  299
بابەتێكی رەنج سەنگاوی جێگای سرنجی دكتور محمد بازیاینەو لە پەیجی تایبەتی خۆی دەستخۆشی لێدەكات ئه م بابه ته ى کاک رەنج_سەنگاوی ده رباره ی ده رمان جیگای ده ستخوشیه ئيمه وه ک بزافی چاکسازی و گه شه و شه خصی خوم پالپشتی ده که م و ده ستیان خوش بیت .. ئه مه ش بابه ته که ی کاک ره نجه که ده لیت: تێناگەم دەیان کەس تەلەفۆن ئەکات ، تکایە ئەو بەرنامانەی لەسەر دەرمان ئەیکەن ڕایبگرن، زۆر بە ڕاشکاوی ئەیڵێم ئەو بەرنامە تەنازولی لێ ناکەین و راشناگیرێ و بێدەنگیش نابین ، ئەو ژەھر بارانکردنەی خەڵک ئەبێ رابگیرێ، ئەو کوشتنی بەکۆمەڵەی کورد ئەبێ رابگیرێت ، ئەوە قەزیەی نەتەوەیەکە کە لە دوای راپەرینەوە بە ھێواشی بۆ پارە خەریکی جینۆساید کردنین ، بە پێی راپرسیەکان لە سەدا نەوەدو حەوتی ی خەلک داوا ئەکات بپارێزرێن چاوەروانی ھەنگاوی گەورەی ئەنجوومەنی وەزیرانن ،چیمان کردووە تا بە خۆراکی پیس و دەرمانی بێ کەڵک سزامان بدەن ؟! با تا ئێرە بێ و بەس ، قوربانیەکان زۆر زۆرن ، خۆ ئەمە مەسەلەیەکی سیاسی نیە حیزبێک رایەکی ھەبێت و حیزبێک رایەکی تر ، ئەمە ئاسایشی نەتەوەیی میلەتێکە، پێویستە سەرجەم وەزیرەکان سەرجەم حیزبەکان سەرجەم فراکسیۆنەکان ھەڵوێستیان ھەبێت لەسەر ژەھر بارانکردنی خەڵک ، ھەرکەس ترسی لە وشیارکردنەوەی خەڵک ھەبێت ئەوە قازانجی لە نەزانی و گێلێتی میلەتدا ھەیە ، کەس تەکلیفی راگرتنی بەرنامە ناکات ئەگەر لە خۆی نەترسێت و گەندەڵ نەبێت ، بینەرەکانی روداو دڵنیا ئەکەمەوە تا خۆراک ودەرمان چارەسەر ئەبێ وازناھێنین دوای ئەوەش دەیان کەیسی حەیاتی تر ، بێگومان وەک ھەر بازرگانیەک بازرگانی دەرمانیش رەواو شەرعیە ، بەلام دەرمانی باش و پاک ، ھەر دەرمان نیە دەرمانخانەکانیشە ، دەرمان وا نافرۆشرێت ، پاراستنی سنوورەکانیشە ، خواردن وا ناھێنرێتە ناوەوە لە ھیچ شوێنێکی دنیا ، سوپاس بۆ ھەموو دکتۆرو دەرمانساز و ھەندێ لە سیاسیە گەورەکان ، ئێستا ناوی کەسیان ناڵێم لەوانەی کە دوای بینینی بارودۆخەکەو بینینی بەرنامەکان بوون بە پالپشتی بەرنامەکە بەڵام دوای چارەسەر بوون یەک یەک سوپاسیان ئەکەین ، ئەوانەش کە نیگەرانن دوعای خێریان بۆ ئەکەم ، خوایە مناڵەكانیان بپارێزە لە سەرەتان و گوناحی ئەوان بۆ مشتێ پارەی پیس نەخەیتە ئەستۆی منداڵو خێزان و کەسوکاریان . رەنج سەنگاوی

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت