کوردستانی
تەنها ڕێگە چارەی ئەمنی چارەسەر نییە‌
  26/07/2018
  124
تەنها ڕێگە چارەی ئەمنی چارەسەر نییە دكتور ئەحمەد وەرتی لە مێژە وتوومە و دەیڵێمەوە چارەسەری توندڕەوی - بە توندڕەوی بەناو ئایینیشەوە - بە چارەسەری هۆکارەکانی دەبێت..بە تەنها ڕێگە چارەی ئەمنی چارەسەر نییە، بەڵکو کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات.. ئەگەر لەم سۆنگەوە سەیری ڕووداوەکەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بکەین، دەبینین زیاتر ڕێکار و ڕێگەی ئەمنی و ئاسایشیی دەبینرێت، لە بری هەوڵدان و گەڕان بە دوای هۆکارەکان و چارەسەردا، ڕووداوەکە بە ئاقاری سیاسیدا دەبرێت. دەبێ لەم ڕووداوانەدا بوار بدرێت دادگا و یاسا کاری خۆیان بکەن و پەلە نەکرێت لە بڕیاردان و حوکمدان بەسەر لایەن و کەسەکاندا تا دۆسیەکان ساغ دەبنەوەو هۆکارەکان ئاشکرا دەبن، ئاخر باوکی دوو لەو مێرمنداڵانەی بەشداری هێرشەکەیان کردووە ئەفسەری زێرەڤانین، ئایا دەکرێ بەوە پارتی تۆمەتبار بکرێت بە دەست هەبوون لەو کردەوەیەدا؟! بەهەمان شێوە ئەگەر باوکی ئەو گەنجەی تر سەر بە لایەبێکی تر بێت - بۆ نموونە سەر بە لایەنێکی ئیسلامیی بێت - دەگونجێ ڕاستەوخۆ بێ لێکۆڵینەوە و بڕیاری دادگا و بەڵگەی تەواو ئەو لایەنە تۆمەتبار بکرێت و تێوە بگلێنرێت؟! تەنانەت ئەگەر مێرمنداڵەکان ڕیشیان هەبێت و سەردانی مزگەوتیشیان کردبێت، دەكرێ مزگەوت و مامۆستای ئایینی پێ تۆمەتبار بکرێن بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری دادگاو بوونی بەڵگەی مەلموس و حاشا هەڵنەگری دوور لە بە سیاسی کردن، لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵکی کوردستان سەردانی مزگەوت دەکەن؟! بێگومان نەخێر...دەی کەوایە با بە وردی بە دوای هۆکارەکان و چارەسەری ڕاستەقینەدا بگەڕێین و هێندەی تر کۆمەڵگای کوردستان ڕووبەڕووی کێشەو قەیرانی تری سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی نەکەینەوە کە خۆی لە ئەسڵا دووچاری دەیان قەیران بۆتەوە..!!

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت