کوردستانی
هاولاتی و بەرپرسیارێتی‌
  07/07/2018
  324
هاولاتی و بەرپرسیارێتی لە رۆژگاری ئەمرۆماندا دەبیستین و دەبینین هاولاتیان لە چ بارێکدا دەژین ،هەرکەسەو بە کێشەیەکی تایبەتەوە تێوەگلاوە و سەرقالە ،بەلام زۆرینەمان لەخۆمان پرسیوە ئەوەی روودەدات هۆکاری کێیە ؟ لەخۆمان پرسیوە ئایا چی بکەین بۆ داهاتوو ؟ ئایا هۆکاری ئەم نەهامەتیە چیە ؟ ئایا بۆ جیاوازیمان هەبێت لەگەل ولاتانی دیکە ؟ لە چیمان کەمە ! بەراستی گۆرانکاری بەم شێوازە ناکرێت ، نمونەی ئەم فەرموودەیە دەهێنمەوە . عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: ((كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْؤول عَنْ رَعِيَّتِهِ،) بەرێزان هەر تاكێك لە ئێوە بەرپرسیارە لەم واقیعەی تێیداین لۆمەی کەس مەکەن ، لۆمەی خۆتان بکەن بەدەرەجە یەك ،چونکە هەر وەك ئاماژەم پێکردوە لەسەرەوە پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لێبئیت دەفەرمویت ،هەموتان شوانن و وە هەموتان بەرپرسن لەسەر شوانیەکەتان ، زۆر روونە ئاماژەکە ،خەلکی خۆی بەدەستی خۆی دەنگی داوە بەو بەرپرسە حکومیانە ،ئێستا کارەبای نیە ئاوی نیە کەچی دانیشتوە کێشەی بۆخۆی ناوەتەوە بەرامبەر کاربەدەستانیش دووبارە لەکاتی هەلبژاردندا بۆی مۆر دەکاو متمانەی دەداتەوە ! هاولاتی بەرێز تکایە دەنگی خۆت بەکەم مەزانە چونکە تۆ بەرپرسی ئەو دەنگەی کە بۆ کەسانێک دەیدەی جگە لە نەهامەتی و هیچی تر ناهێنی چوار سالی تەمەنت بەفیرۆ مەدە (ریکلام بۆ هیچ کەس ناکەم ) گەورەترین کێشە ی ئێمە نەچونی هاولاتیانە بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان ،(باسی تەزویر و شتی تر باسێکی ترە بەشێوەیەکی گشتی باسیت دەکەم ) وە پێویستە لەسەر هەر تاکێکمان دەورو بەری خۆی هۆشیار کاتەوە لە گرنگی چون بۆ دەنگدان ،نمونە نزیک ترین هەلبژاردن هەلبژاردنی تورکیا بوو %87 هاولاتیان چونە سەر سندوق ئەمە نیشانەی هۆشیاریە بۆیە بەرپرسیاریەتی گرنگیەکی تایبەتی هەیە ، هۆکارێکە بۆ بەرەو پێش چوونی کۆمەلگا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دیارە گەر باسی هەموو بوارەکان بکەین پێوستمان بەکاتێکی زۆرە . هیوا دارم چیتر لۆمەی حکومەت نەکەین ،حوکمەتی هەرێم مرۆڤ بەرێوەی دەبات نەک ئالەت !
لەگەل رێز

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت