کوردستانی
رێكخەری گشتی بزاڤی گەشە لە هەوڵی چاككردنەوەی پەیوەندی انقره و هەولێرە‌
  02/12/2017
  272
رێكخەری گشتی بزاڤی گەشە لە هەوڵی چاككردنەوەی پەیوەندی انقره و هەولێرە

تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی گەشە

 ماوەی هەفتەیەكە دكتۆر محمد بازیانی رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە سەردانێكدایە بۆ توركیا ، ئاژانسی گەشە ئامانجی سەردانەكەی زانیوە بە مەبەستی چاكردنەوەی پەیوەندیەكانی انقەرەو هەولێرە كە گرژبوونەوەیەكی بەخۆیەوە بینی. لەسەرەتای سەردانەكەیدا بەشداریەكی كارای كردوە لە كۆڕبەندی تایبەت بە دۆزی كورد لە شاری ئەستنبول بەناونیشانی ((تطورات الملف الكوردی وأثره علی دول الجوار واڵاقلیم)) كە لایەن (( مجموعە التفكیر الإستراتیجی STRATEGIC THINKING GROP )) بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیجی توركی IRAM بەستراوە ، كە نزیكە لە بڕیاردەرانی سیاسەتی دەرەوەی توركیا بەسەرۆكایەتی پرۆفیسۆر دكتۆر احمد ویصال .
هەروەها دانیشتنی تایبەت لەگەڵ سەنتەری دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوین SETA كە گەورەترین سەنتەرەى توركيه .. لە میانەی ئەم سەردانەدا بەڕێزیان چاوی بە كەسایەتی زۆری توركیا كەوتوە كە كاریگەریان هەیە لە توركیا ، هەموو ئەم چاوپێكەوتنانەش بەمەبەستی چاكردنی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی توركیا و ئالیەتی ئەم چاككردنە بوە.
بازیانی بە ئاژانسی هەواڵی گەشەی ووتوە : تەوەقوع دەكرێت سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڕانەویدا لە فەرنساوە بۆ هەولێر لە رێگای توركیاوە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا كۆببێتەوە.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت