کوردستانی
تکا .. تکا..‌
  07/11/2017
  1080
تکا .. تکا.. برا ئازیز و بەڕێزەکانم لە کۆمەڵی ئیسلامی بەگشتی، و برای بەڕێزم مامۆستا عەلی باپییر.. بەتایبەت.. برا بەڕێزۆ خۆشەویستەکانم لە یەکگرتووی ئیسلامی بەگشتی، و برای بەڕێزم مامۆستا صلاح الدین محمد بەتایبەت.. سڵاو و رەحمەتی خواتان لێ بێت ... برایان بیکەن بەخاتری خوا فریا بکەون.. دەزانم بە خوا قەسەم دۆستی ئیسلام و خەمخۆری موسوڵمانانن، بۆیە وەک برایەکی پیری ریش سپی ئاوارە تکاتان لێ دەکەم بەزووترین کات فریا بکەون، ئەوا دوژمنانی ئیسلام خەریکن بە ئاواتی خۆیان بگەن، شەر لەنێوان ئەوس و خەزرەجدا دروست بکەن ! مومسڵمان بە موسوڵمان ناشیرین بکەن.. لیژنەیەکی تەحقیقی لەهەردولا پێک بێنن بۆ دۆزینەوەی ئەو دەستە گلاوەی کەبەناوی کۆمەڵی ئیسلامییەوە هیرش دەکاتە سەر یەکگرتوو، وە بەناوی یەکگرتووەوە هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵ.. وهەندێکیشیان تیادا ناسراوو دیارن، ئەمە مەسئولییەتێکی گەورەیەو کەوتۆتە ئەستۆتان، ئەگەر فریا نەکەون رەنجی پەنجا ساڵەمان بەزایە دەچێت،و روو زەردی دیوانی خودا دەبین.. خوایە تۆ بەشایەت دەگرم ئەوەی ئەرکی سەرشانم بوو ئەنجامم دا، و هەردوو لام لەو مەترسییە گەورەیە ئاگادار کردەوە، خوایە تۆیش بەگەورەیی خۆت یارمەتیدەریان بە بۆ کوژاندنەوەی ئەو فیتنەیە.. ألا هل بلغت اللهم أشهد. خزمەتکاری ئیسلام و موسوڵمانان د. حسن پێنجوێنی ٤/١١/٢٠١٧ وێنەی بۆ: جەنابی مامۆستا صلاح الدین جەنابی مامۆستا علی باپیر ماڵپەری كوردیو ماڵپەڕی کۆمەڵی ئیسلامی

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت