کوردستانی
ئه‌و هه‌موو حه‌ماسته‌ كوانێ؟ سه‌رنجێك له‌ سه‌ر گوتاری رۆشنبیره‌ زمانپاراوه‌كانی دژ به‌ ئیسلام!!‌
  06/11/2017
  486
ئه‌و هه‌موو حه‌ماسته‌ كوانێ؟ سه‌رنجێك له‌ سه‌ر گوتاری رۆشنبیره‌ زمانپاراوه‌كانی دژ به‌ ئیسلام!! اسماعیل طه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی داعش قسه‌كردن له‌سه‌ر توندره‌وی ئیسلامی چڕبوویه‌وه‌، به‌جۆرێك هیچ سنوورێك بۆ موقه‌ده‌ساتی مرۆڤی مسوڵمان نه‌مایه‌وه‌ هه‌مووی به‌زێندرا، هه‌موو قسه‌كردنه‌كه‌ش به‌ بیانوونی بوونی داعش بوو، هه‌رچه‌نده‌ زۆرجاران كه‌سانی ئه‌هلی فكر ده‌یانگوت: ئه‌مه‌ی داعش تێگه‌یشتنی خودی مرۆڤه‌كانه‌ نه‌ك خودی دین، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه‌ هیچ گوێگرێكی نه‌بوو، به‌رده‌وام كۆڕ، كونفراس، كۆنگره‌ له‌ سه‌ر ئیسلام و عاش هه‌بوو، هه‌موو بیانه‌وه‌كان مه‌ترسی داعش بوو له‌ سه‌ر كورد، ئه‌وه‌ شتێكی زۆرباشه‌ له‌ كاتی بوونی مه‌ترسی ئه‌وجۆره‌ كارانه‌ بكرێت. ئێستا دۆخێكی مه‌ترسیدارتر له‌ هاوشێوه‌ی داعش هاتۆته‌ پێش، ئه‌وكات كورد دڵی به‌ پاڵپشتی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان خۆش بوو كه‌ پاڵپشمان بوو، به‌ڵام ئێستا كورد مه‌ترسی هێزێكی زۆر ترسناكتری له‌سه‌ره‌، ئه‌و هێزه‌ی ئێستا هێزێكی ناوخۆیی عێراقیه‌، به‌ سلوك داعشه‌، به‌ یاسا پارێزه‌ری وڵاته‌. كه‌چی ئه‌وانه‌ی به‌شێك له‌ قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی دونێ هه‌موو بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر هه‌موو شتێكی حه‌شدی شه‌عبی، هیچ قسه‌یه‌كیان نیه‌، ئه‌ی كوا پارێزه‌رانی دیموكراسی و رۆشنگه‌ری، وادیاره‌ حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسی نیه‌ بۆ سه‌ر رۆشنگه‌ریه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. ئه‌ی ئێستا بۆ بێ ده‌نگن، بۆ كه‌سیان قسه‌یه‌كی تازه‌یه‌یان نیه‌، بۆ له‌كاتی داعش هه‌موو سنوورێكیان ده‌به‌زاند، ئه‌ی بۆ سه‌رده‌می داعش ئه‌وه‌نده‌ هێرشه‌كانیان تووند بوو ته‌نانه‌ت یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ و مه‌‌لا و مرۆڤی مسوڵمانیش له‌ ده‌ستیان ده‌ربازی نه‌ده‌بوو، مۆركی داعشبوون درا به‌وانیش، چونكه‌ ئه‌وانیش مسوڵمانن بروایان به‌ سنووره‌كانی حه‌ڵال و حه‌رامی ئیسلام هه‌یه‌، مادام وه‌ك داعشن؟ ئه‌و هه‌موو حه‌ماسه‌تان له‌ كوێ بۆ دژی ئیسلام و داعش، ئه‌ی بۆ ئێستا حه‌ماسه‌تتان له‌ ده‌بڵ كوژایته‌وه‌؟ مه‌گه‌ر داعش و حه‌شدی شه‌عبی جیاوازیان چیه‌، هه‌ردوولا دوو هێزی ئایینی دژ به‌ كورد نه‌بوون، ئه‌وان له‌ به‌رگێكی سوونی ئه‌وه‌ش له‌ به‌رگێكی شیعی؟ چه‌ند قێزه‌ونه‌ مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ ده‌سته‌مۆ و حاقد بێت، به‌ڵام له‌م لاشه‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بێت یه‌ك وشه‌ بڵێت: كوان ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كرد له‌ دژی تونده‌روی؟ ئه‌رێ پێم ناڵێن ئێستا چۆن رووبه‌رووی حه‌شدی شه‌عبی ببینه‌وه‌. تێبنی: ئه‌و نووسینه‌ تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ی هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندبوو دژ به‌ ئیسلام، ئێستاش بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت