عێراقی
ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتاری لستی عیراقییە دەستگیركرد.‌
  28/12/2013
  1457
    
ئاژانسی سۆمەرییە نیوز لەزاری سەرچاوەیەك لەپۆلیسی پارێزگای ئەنبار بڵاویكردووەتەوە"بەیانی ئەمڕۆ، هێزێكی هاوبەشی سوات‌و سوپای عێراق لەهەڵەمەتێكدا لەشاری روومادی ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتاری لستی عیراقییەیان دەستگیركرد.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت "لەو هەڵمەتەدا (5) لەپاسەوانانی عەلوانی‌و خێزانەكەی كوژران‌و (12)ی تریش برینداربوون".

هەروەها رایگەیاندووە عەلوانی بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوەو باری نائاسایی لەشاری ڕوومادی راگەیەنراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی (23)ی ئەم مانگە ئەوە راگەیەنرا كە ئەحمەد عەلوانی كوژراوە ئەوەش دوای بەشداریكردنی لەشەڕێك لەگەڵ بەرەی نەسرە دژ بەهێزە ئەمنییەكان ئەو هەواڵانە رەتكرانەوە.
ئەحمەد عەلوانی یەکێکە لەو کەسایەتیە سونانەی نارازین لە هەڵوێستی مالکی بەوەی دەیەوێت گۆڕپانی نارەزای بە هێز بڵاوەی پێبکات.


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت