جیهانی
ئه‌مریكا، هه‌وڵێكی دانانی بۆمب پوچه‌ڵكرایه‌وه‌ ‌
  14/12/2013
  1390
به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی پلاندان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ویلایه‌تی كانزاس ده‌ستگیر كردووه‌.

به‌رپرسانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مریكا (ئێف بی ئای) رایانگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی كه‌سێكیان به‌ ناوی تێری لی لوون ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ به‌ نیازبووه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی مید كانتینه‌نتی شاری ویچیتا له‌ ویلایه‌تی كانزاس بته‌قێنێته‌وه‌.

به‌ پێی وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌مریكا تێری لی لیۆنی ته‌مه‌ن 58 ساڵ فه‌رمانبه‌ری به‌شی ته‌كنیكی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بووه‌ و لایه‌نگری رێكخراوی قاعیده‌یه‌.

ناوبراو پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ نیازه‌ "جیهادێكی سه‌خت و توند" له‌ دژی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدات.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت