عێراقی
لەبودجەی ساڵی داهاتوودا فەرمانبەرە گرێبەستەكان دەكرێنە هەمیشەیی‌
  10/10/2013
  1353

لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی رایگەیاند، لەنێو بودجەی ساڵی داهاتوودا سەرجەم فەرمانبەرە گرێبەستەكان لەنێو وەزارەتەكان دەكرێنە هەمیشەیی.

(ماجیدە تەمیمی) ئەندامی لێژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ تۆڕی میدیای عێراقی رایگەیاندووە، لەنێو بەشە بودجەی ساڵی 2014 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەشێوەی گرێبەست لەنێو فەرمانگەكان دامەزراون دەكرێنە هەمیشەیی و بۆسەرجەم فەرمانگەكانی دەوڵەتیش فەرمانبەر دادەمەزرێندرێن.

تەمیمی ووتیشی، پارەی پێویست تەرخان كراوە بۆ بڕە خۆراك و گەنم و برنج و زەیت و دانەوەی قەرزو پێكهێنانی دوو هێزی تایبەت بەبنەبڕكردنی تیرۆرو پاراستنی هێڵە نەوتیەكان و گەشەپێدان كێڵگە نەوتیەكان.

 


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت