جیهانی
داوا لەخەڵكی بەسرە دەكرێت گەشت نەكەن بۆ توركیا‌
  10/10/2013
  1231

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە داوا لەهاووڵاتیانی پارێزگاكەی دەكات بۆ ئەوەی نەڕفێندرێن گەشت نەكەن بۆ توركیا.

ئەحمەد سەڵیتی لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەنی داوا لە هاوڵاتیان دەكات ئەو ماوەیە بەرەو توركیا گەشت نەكەن، تاوەكو كێشەی ئەمنی گەشتیارانی عێراقی لەوێ چارەسەر دەكرێ”.

وتیشی “داوامان لەباڵیۆزی توركیا كردووە گەرەنتی پاراستنی گەشتیارانی عێراقیمان پێبدات”.

پەرلەمانتار جەواد بەزونی، لەلێدونێكدا بە رۆژنامەی حەیاتی راگەیاند “هاووڵاتییەكی عێراقی لە توركیا بەدەستی باندێكەوە كوژراوە، كە لەبەرامبەر ئازادكردنی داوای یەك ملیۆن دۆلاریان كردبوو”.


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت