جیهانی
ناوی كۆمەڵی ئیخوان لەلایەن كودەتاچیەكانەوە دەسڕێتەوە‌
  09/10/2013
  1006

عەلـمانییە كودەتاچیەكانی میسر ناوی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمینیان لەڕیزی ئەو ڕێكخراوانە سڕیەوە كەلەلایەن وەزارەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی ڕێگەی كاركردنیان پێدراوە.

بڕیاری سڕینەوەی ناوی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەلایەن لێژنەی ئاسایشی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە كەلەلایەن (حازم بەبلاوی) سەرۆكی حكومەتی ناشەرعیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت و لەبڕیارەكە باسی ئەوەكراوە كەحكومەت سوورە لەسەر گێڕانەوەی سەروەری بۆ یاساو جێبەجێكردنی بڕیارەكان.

لەلایەن خۆشیەوە كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین ڕەخنەی لەو بڕیارە گرتووەو هۆكارەكەی بۆ لایەنی سیاسی گێڕاوەتەوەو دەسەڵاتی ئێستاشی تۆمەتبار كردووە بەهەوڵدانی بۆ زاڵ بوونی بەسەر ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە.

 


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت