عێراقی
خه‌رجكردنی بودجه‌ی ساڵی 2013 له‌ 40%ی‌ تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌"‌
  09/10/2013
  1233

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئیئتیلافی عێراقییه‌، ئاشكرایده‌كات، تائێستا رێژه‌ی خه‌رجكردنی بودجه‌ی ساڵی 2013 سه‌دا (40)ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌.
حه‌سه‌ن ئۆزمن به‌یاتی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند :"رێژه‌ی خه‌رجكردنی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2013 كه‌ بریتییه‌ له‌ (138) ترلیۆن دینار، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت‌ و پارێزگاكانه‌وه‌ سه‌دا (40)ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌، به‌تایبه‌ت بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراقییه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ هۆكاری خه‌رجكردنی ئه‌و رێژه‌یه‌، بۆ كه‌مته‌رخه‌می له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ‌و دواكه‌وتن له‌ واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی بودجه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ حكومه‌ت له‌ هه‌موو ساڵێكدا پاره‌ی بودجه‌ی ساڵی پێشوو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ ‌و كورتهێنانی بودجه‌ی پێ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
 باسی له‌وه‌شكردووه‌ :"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ كورتهێنانی زۆری تێدایه‌، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌و پاره‌یه‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ خه‌رج ناكرێت"

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت