جیهانی
ئەمڕۆ سەرۆكی ناشەرعی میسر سەردانی سعودیە دەكات‌
  07/10/2013
  833

لەیەكەم سەردانی بۆ دەرەوەی ووڵات لەدوای ئەوەی لەلایەن كودەتاچیەكانەوە وەك سەرۆك دەستنیشان كراوە، ئەمڕۆ سەرۆكی ناشەرعی میسر دەگاتە سعودیە.

سایتی ئیلاف بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ (عەدلی مەنسور) ی سەرۆكی ناشەرعی میسر بەسەردانێك دەگاتە سعودیەو چاوی بە (عەبدولڵای كوڕی عەبدولعەزیز) ی پاشای ئەو ووڵاتە دەكەوێت و باس لەپەیوەندییەكانی نێوانیان دەكەن.

ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، مەنسور دوای سەردانی سعودییە سەردانی ئیمارات و كوەیت و ئەردەنیش دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو بەكودەتا حوكمی ووڵاتەكەی وەرگرت ئەو ووڵاتانە پشتیوانیان لێكرد.

 


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت