جیهانی
ئه‌مریكا و روسیا ستایشی سوریایان كرد ‌
  07/10/2013
  838
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا پێشوازیان كرد له‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی حكومه‌تی سوریا.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رایگه‌یاند: له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی سوریا به‌ شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌م هه‌نگاوه‌ قورسایی و رێز بۆ حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌گێڕێته‌وه‌.
به‌ وته‌ی جۆن كێری له‌ یه‌كه‌م رۆژی له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی سوریا له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند كڵاوه‌یه‌كی كیمیایی له‌ناوبراون.
لای خۆیه‌وه‌ سێرگی لاڤرۆف رایگه‌یاند: روسیا چی له‌ده‌ست بێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی سوریا پابه‌ند بێت به‌ بڕیارنامه‌كه‌ی ئه‌م دوایه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ باره‌ی له‌ناوبردنی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت