جیهانی
خامنه‌یی‌: ئه‌مریكییه‌كان جێگه‌ی‌ متمانه‌ نین‌و په‌یمانشكێنن‌ ‌
  06/10/2013
  948
باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، ئێران یه‌ك ساڵی‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ به‌رهه‌م بهێنێت و عه‌لی‌ خامنه‌ییش، ئه‌مریكا به‌ په‌یمانشكێن وه‌سفده‌كات.

له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ ئه‌سیۆشێتید پرێس، باراك ئۆبامای‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راورده‌ هه‌واڵگرییه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ده‌ریده‌خه‌ن، ئێران یه‌ك ساڵی‌ پێویسته‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌.

ئۆباما وتیشی‌ "پێویسته‌ جیهان حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ نوێی‌ ئێران تاقی‌ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تێبگات چه‌نده‌ جدییه‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ وڵاته‌كه‌ی دا".

چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئۆباما، عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ رابه‌ری‌ باڵای‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌، له‌ یه‌كه‌م وتاریدا دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ رۆحانی‌ له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان جێگه‌ی‌ متمانه‌ نیین و په‌یمانشكێن و خۆ به‌زلزان و نالۆژیكیین.

خامنه‌یی‌، وتیشی‌، ئه‌گه‌رچی‌ هه‌ندێك هه‌نگاو له‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ رۆحانی‌ و شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا گونجاو نه‌بوون، به‌ڵام به‌ گشتی‌ پشتیوانیی‌ له‌ هه‌وڵه‌ دیبلۆماتییه‌كانی‌ ئۆباما ده‌كات.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت