عێراقی
لە بەغدا خۆپیشاندان بۆ رەتكردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران كرا‌
  05/10/2013
  1081
لە بەغدا دەیان هاوڵاتی خۆپێشاندانیان بۆ رەتكردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەستپێكرد. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەیانی ئەمڕۆ دەیان هاوڵاتی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا خۆپێشاندانیان دەستپێكرد و داوای رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتارانیان دەكرد. جێگای ئاماژە بۆكردنە دوێنێ بەرەی دیالۆگی نیشتیمانی بەسەرۆكایەتی ساڵح موتڵەگ پاڵپشتی تەواوی بۆ خۆپێشاندانی ئەمڕۆ دەربڕی و ئاماژەی بەوەشكرد رێخستنەكانی بەشداری خۆپێشاندانەكە دەكەن. هاوكات موتڵەگ هۆشداری ئەوەشیدا هەڵوێستی توندتر دەگیرێتە بەر ئەگەر وەڵامی خۆپێشاندەران نەدرێتەوە.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت