جیهانی
Un داوای چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌كات ‌
  05/10/2013
  1048
رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد:دوو ملیۆن هاوڵاتی‌ سوریا پێویستیان به‌ هاوكاری‌ مرۆیی هه‌یه‌.
ڤالێری ئامۆس رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی وتی‌: قه‌یرانی‌ مرۆیی له‌ سوریادا له‌ ئارادیه‌و له‌مباره‌یه‌وه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ورێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌رێكی‌ به‌په‌له‌ بۆئه‌م قه‌یرانه‌ بدۆزنه‌وه‌.
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی پاش په‌سه‌ندكردنی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌م لێدوانه‌ی‌ داو به‌پێویستیشی‌ زانی‌  به‌ڵێنه‌كانی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ بۆ منداڵان و ژنان و قوربانیانی دیكه‌ی توندوتیژییه‌كان، بكرێت به‌كردارو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ساڕێژكردنی ئازاره‌كانی گه‌لی سوریا بدۆزێته‌وه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت