عێراقی
به‌غدا: ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێك 22 قوربانی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ‌ ‌
  04/10/2013
  894
ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ چێندراو له‌باشووری‌ به‌غدا كوژرانی‌ لانی‌ كه‌م 5 كه‌س و برینداربوونی‌ 17 كه‌سی‌ تری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ پۆلیس له‌شاری‌ به‌غداد رایگه‌یاند، له‌درێژه‌ی‌ ئه‌و زنجیره‌ ته‌قینه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام له‌شاری‌ به‌غداد روو ده‌ده‌ن، بۆمبێكی‌ چێندراو له‌نزیك سه‌یرانگایه‌ك له‌ناوچه‌ی‌ سه‌لمان به‌گ له‌باشووری‌ به‌غداد ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا لانی‌ كه‌م 5 كه‌س كوژراون و 15 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

هاوكات له‌شاری‌ موسڵیش چه‌ند چه‌كدارێك له‌رێگه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ هێرشیانكرده‌ سه‌ر خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ خانوبه‌ره‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ حه‌ی‌ به‌له‌دیان له‌باكوری‌ ئه‌و شاره‌و دوای‌ ته‌قه‌لێكردنی‌ ده‌ستبه‌جێ‌ كوژرا.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت