جیهانی
 وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا: لابردنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر ئێران به‌قازانجی توركیا ده‌بێت‌
  04/10/2013
  858
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت ئێران گه‌رمترین بازاڕی ئاسیایه‌ و ئه‌گه‌ر بێت و سزاو ئابڵوقه‌كانی له‌سه‌ر نه‌مێنێت یان كه‌مكرێنه‌وه‌ ئه‌وا له‌قازانجی توركیا ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا سوودی زۆری بۆ توركیا ده‌بێت، وتیشی‌ ئێران گه‌رمترین بازاڕی ئاسیایه‌، ده‌بێ به‌ رووی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا بكرێته‌وه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری كرانه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه‌دا توركیا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئێرانی كرد و وتی‌، كاتێك پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ر دوولا 2.5 ملیار دۆلار بوو، له‌ 10 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌دا ئه‌و رێژه‌یه‌ 10 جار زیاتر كرا و بوو به‌ 25 ملیار دۆلار".

داود ئۆغڵو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر ئابڵوقه‌ ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران كه‌مكرێنه‌وه‌، ئه‌وا ئه‌و رێژه‌یه‌ بۆ 50 ملیارو ئه‌گه‌ر ئابڵوقه‌كان هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت