عێراقی
ڕه‌وتی‌ سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات‌
  04/10/2013
  871

ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاشكراكردنی‌ ناوی‌ ئه‌و لیست و كوتلانه‌ ده‌كات كه‌ ڕێگرن له‌په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن.
(به‌ها ئه‌عره‌جی) سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حراری‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی‌ سه‌در، له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌ و سه‌رۆكی كوتله‌ سیاسیه‌كان‌ و لیژنه‌ی یاسایی، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازكردوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای پێشنیاركراو بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌، كۆبونه‌وه‌كه‌ شێوازی كۆتایی ڕه‌شنوسی هه‌مواری یاساكه‌ له‌خۆده‌گرێت.
وتیشی‌: ناكۆكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ڕه‌شنوسی یاساكه‌و هه‌ندێك له‌كوتله‌ سیاسیه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ‌و هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن، گه‌ر بێت و ئه‌و كوتلانه‌ ڕێگربن له‌ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌، ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین ده‌یانه‌وێت ده‌ستكه‌وت‌ و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ پێكهاته‌كه‌ی خۆیان  مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژارنه‌كان كرا و چه‌ندین جار ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ دواخرا، رۆژی‌ 5 شه‌ممه‌ 3 ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2013 یش ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ دواخرا بۆ رۆژی‌ 2 شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو وه‌ ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ئاشكرا كرد، به‌هۆی‌ زۆری‌ داواكاری‌ كورده‌كان به‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر ماده‌ی‌ 23 ی‌ هه‌ڵبژارنی‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژارنه‌كانی‌ كه‌ركوك، پرۆژه‌ یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت