جیهانی
(80) په‌نابه‌ر له‌ ئاوه‌كانی ئیتاڵیادا خنكان‌
  04/10/2013
  994
به‌هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی كه‌شتیه‌كی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی، (80) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (140) كه‌سیشیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ رزگاركران.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، به‌هۆی ژێر ئاوكه‌وتنی كه‌شتیه‌ك له‌ كه‌ناره‌كانی باشوری ئیتاڵیا (80) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیشیان خۆیان فڕیداوه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌ له‌وكاته‌ی كه‌شتیه‌كه‌ روبه‌ڕوی مه‌ترسی ژێر ئاوكه‌وتن بوه‌ته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ تائێستا چاره‌نوسی ده‌یان كه‌س دیارنییه‌، به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش هۆشداری زۆربونی ژماره‌ی قوربانیه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش (13) كه‌س كه‌ ده‌یانویست به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی وه‌ك په‌نابه‌ر بچنه‌ ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانی روداوه‌كه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، سه‌ره‌تا ئاگرێك له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌، كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت (500) كه‌سی هه‌ڵگرتبێت، سه‌ره‌ڕای قوربانیه‌كان تیمه‌كانی فریاگوزاری توانیویانه‌ (140) كه‌س رزگار بكه‌ن و له‌ناو قوربانیه‌كانیشدا منداڵێك و ژنێكی دو گیان هه‌ن، به‌ڵام تائێستا ناسنامه‌ی قوربانیه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و بە پێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش زۆربەی ئەو پەنابەرانە سۆماڵی بون و لەڕێی تونسەوە هەوڵیانداوە بچنە ئیتاڵیا.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت