جیهانی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای‌ ده‌رفه‌تی‌ گونجاو ده‌كات ‌
  03/10/2013
  837
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بانگه‌وازی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به‌ملیۆنه‌ها كه‌س له‌ سوریا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌فته‌ی رابردوو رۆژی هه‌ینی، له‌باره‌ی له‌ناوبردنی چه‌كی كیمیایی سوریا بڕیارێكی فراوانی دا و ئه‌مڕۆش له‌باره‌ی هاوكاری مرۆیی به‌تێكڕایی ده‌نگ "راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی" قبوڵ كرد.  
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ بارودۆخی‌ مرۆیی سوریا كراوه‌ به‌وه‌ی  رۆژ له‌دوای‌ روو له‌ خراپ بوون ده‌كات، جگه‌ له‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ هه‌موو ناوچه‌كاندا، داوای لابردنی كۆسپه‌كان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو كراوه‌.     

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت