جیهانی
ئاشتۆن چاوی بە نوێنەری ئیخوان دەكەوێت ‌
  03/10/2013
  858

لە هەوڵیكی نوێیدا بۆ ئەنجامدانی ئاشتەوایی سیاسی لەنێوان حكومەتی میسری و كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین، لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا گەیشتە قاهیرە.

ئاژانسی رۆیتەز بڵاویكردۆتەوە   شەوی رابردووكاترین ئاشتۆنی لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر لە هەوڵێكی نوێیدا بۆ لابردنی ناكۆكی و ئەنجامدانی ئاشتەوایی سیاسی لەنێوان حكومەتی میسر كە لەلایەن سوپاوە پاڵپشتی دەكرێت و كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین.

سەرچاوەكە ئەوەشی روون كردۆتەوە كە هاتنی ئاشتۆن بۆ ئەوەیە كە جارێكی دیكە هەوڵ بداتەوە كە هەموو لایەنەكان لە یەك نزیك بكاتەوە بۆ نەهێشتنی ناكۆكی نێوانیان و بەشداری كردنیان لە حكومەتێكی ئینتقالی. 

 سەرچاوەیەكەش لە هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پاڵپشی لەشەرعیەت كە لایەنگری سەرۆكی میسری لەكارلادراون ئەوەیان راگەیاندوە  ئەمڕۆ  چاویان بە ئاشتۆن دەكەوێت.

هەروەها ئەوەش ئاشكرا بووە كە نوێنەری كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بۆ دانیشتن لەگەڵ ئاشتۆن  پێكدێت لەهەردوو سەركردە محەمەد عەلی بەشیر و عەمرۆ دەراجی.


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت