جیهانی
دادگای توركیا سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 12 به‌رپرسی پێشوودا سه‌پاند‌
  03/10/2013
  830
دادگای توركیا بڕیاری سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 12 به‌رپرسدا سه‌پاند كه‌ وه‌زیری ناوخۆی پێشوش ده‌گرێته‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانی ڕه‌شه‌كوژی له‌ ڕابردوودا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا: دادگای توركیا داوای سه‌پاندنی سزای هه‌تا هه‌تایی قبوڵكرد به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری پێشوی ئه‌و ووڵاته‌ و محه‌مه‌د كه‌مال ئاغار كه‌ له‌وكاته‌دا به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش بوه‌و و سه‌رۆكی هێزی تایبه‌ت ئیبراهیم شاهین و كۆركوت ئه‌كه‌ن و به‌ گشتی 12 كه‌س، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی ڕه‌شه‌كوژی له‌ ڕابردووداو تاوانی كوشتنی به‌ڕێوبه‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌بدولمه‌جید باسكن.
له‌ ساڵی نه‌وه‌ده‌كاندا به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زۆر تاوانی كۆچپێكردن و زیندانیكردن و ڕه‌شه‌كوژی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و كاته‌ی توركیاوه‌ ئه‌نجامدراون كه‌ تا ئێستاش زۆر كه‌س بێسه‌روشوێنن .

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت