جیهانی
ئێران باراك ئۆباما به‌ دووڕوویی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات‌
  02/10/2013
  1056
بنیامین ناته‌نیاهۆ، هۆشداریدایه‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا، به‌ هۆی‌ نه‌رمینواندنیان به‌رامبه‌ر به‌ ئێران و ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئیسرائیل به‌ ته‌نها هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئێران، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانیش، ئیدانه‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ ئۆبامای‌ كرد له‌ كاتی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ناته‌نیاهۆ. 

له‌ میانه‌ی‌ وتاره‌كه‌یدا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، بنیامین ناته‌نیاهۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل، به‌شی‌ هه‌ره‌زۆری‌ قسه‌كانی‌ ته‌رخانكرد به‌ كێشه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ئێران و هۆشداریدایه‌ وڵاتانی‌ خۆرئاوا كه‌ متمانه‌ به‌ ئێران نه‌كه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ریدا نه‌رمی‌ نه‌نوێنن. 

ناته‌نیاهۆ، ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێراندا خامنه‌یی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ره‌های‌ هه‌یه‌و سه‌رۆك كۆمار ته‌نها جێبه‌جێكه‌ری‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ خامنه‌ییه‌ و رۆحانیی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، كه‌ به‌نیازه‌ سزاكان هه‌ڵبوه‌شێنێتـه‌وه‌، به‌ڵام به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ رانه‌گرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ كرد، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئێسرائیل به‌ ته‌نها رووبه‌ڕوی‌ ئێران ده‌بێته‌وه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت