جیهانی
موعەلیم : گروپە چەكدارەكان لە 83 ووڵاتی جیهانەوە هاتوون‌
  01/10/2013
  851

حكومەتی سوریا رایگەیاندووە، گروپە چەكدارەكان بۆ جەنگ لەدژیان لە 83 ووڵاتی جیهانەوە هاتوونە.

(وەلید موعەلیم) وەزیری دەرەوەی سوریا لەمیانەی پێشكەشكردنی ووتارێك لەبەردەم كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، گروپە چەكدارەكان لە 83 ووڵاتی جیهانەوە هاتوونەو سەربازو هاوڵاتیانی مەدەنی دەكوژن، بەووتەی خۆی.

لەبارەی كۆنگرەی جنێف ، موعەلیم ووتی، ئەو كۆنگرەیە ئەگەری سەركەوتنی لاوازە، چونكە هەریەكە لەووڵاتانی قەتەرو سعودیەو توركیا بەردەوامن لەسەر هاریكاری كردنی گروپە چەكدارەكان و لایەنی ئۆپۆزسیۆن.

لەبارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەدەوروبەری شاری دیمەشق، وەزیری دەرەوە سوریا ووتی، ئەوان چەكی كیمیاوی و كۆكوژیان بەكارنەهێناوە، بەڵكو ئەوە گروپە چەكدارەكانن بەكاریان هێناوەو هەریەكە لەووڵاتانی ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیاش ئەو ناوانە ئاشكرا ناكەن كەلەدواوەی بەكارهێنانی ئەو چەكانەوە بوون.


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت