عێراقی
عێراق؛ حكومه‌ت پێش جه‌ژن موچه‌ دابه‌شده‌كات‌
  01/10/2013
  844
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق، بڕیارده‌دات، موچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ حكومی‌ پێش جه‌ژنی‌ قوربان دابه‌ش بكات.
عه‌لی‌ شوكری‌، وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی‌ بڕیارێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق بڕیاریداوه‌، موچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق‌  پێش جه‌ژنی‌ قوربان دابه‌ش بكات.
ئه‌و بڕیاره‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ (15) ئه‌م مانگه‌وه، به‌ڵام تائێستا له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت