عێراقی
له‌ سودان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 700 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركرد ‌
  01/10/2013
  1013
به‌ گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، له‌ میانى به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كان كه‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى سوودانى گرتووه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ 700 خۆپیشانده‌رى ده‌ستگیر كردووه‌ و به‌ به‌رده‌وامیش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى تووند هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران.

وه‌ك ئاژانسه‌كان روونیان كرده‌وه‌، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك زیاتر خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى وڵاتى سوودان به‌ هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى كالا و خۆراك و سووته‌مه‌نیه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌م نێوه‌ده‌شدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سوودان به‌ شێوه‌یه‌كى تووند هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و تا ئێستاش 150 خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوونه‌ و ئه‌مه‌ وێراى ئه‌وه‌ى 700 خوپیشانده‌ریش ده‌ستگیر كراون.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت