جیهانی
هاوڵاتیانی سودان: دەبێت عومەر بەشیر دەسەڵات جێ‌ بهێڵێت ‌
  29/09/2013
  949
هاوڵاتیانی سودانیش، هاوشێوەی سورییەكان، ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕژاونەتە سەرشەقامەكان و داوای بەجێهێشتنی دەسەڵات دەكەن لەلایەن عومەر بەشیری سەرۆكی ئەو وڵاتەوە.

دوێنێ‌ بەهەزاران هاوڵاتی لەخەرتوومی پایتەختی سودان ڕژانە سەرشەقامەكان و داوایان كرد عومەر بەشیری سەرۆكی ئەو وڵاتە دەسەڵات جێ‌ بهێڵێت.

ماوەی (7) ڕۆژە، ناڕەزایەتییەكان دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوامە وئەمەش دوای ئەوەدێت حكومەتی ئەو وڵاتە بەبڕیارێكی حكومەت نرخی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەرزكردەوە".

سەرچاوەی هەواڵی سودان، بڵاویكردۆتەوە "  تا ئێستا بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانەوە (32) كەس كوژراون".

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت