عێراقی
عەلاوی و جەعفەری داوا دەكەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت ‌
  29/09/2013
  985

ئەیاد علاوی سەرۆكی لیستی عێراقیە و ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان داودەكەن  كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا بەرێوە بچێت ئەمەش لەپێناو بەرەو پێشبردنی پرۆسەی دیموكراسی لە عێراقدا.

 لەبەیاننامەیەكدا كەنوسینگەی ئیبراهیم جەعفەری بڵاویكردوەتە هاتوە" لە كۆبونەوی ئیبراهیم جەعفەری و ئەیاد عەولایدا  هەردولا جەختیان لەسەر باشتكردنی پەیوەندیەكانی هەردوولا كردوەتەوە و لەهەمانكاتیشدا بارو دۆخی ئیستای عێراقیان تاوتوێكردوە."
 لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە" لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەیاندا هەردوولا پەرسەندنە ناو خۆی و ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیەكانیان خستوەتە روو ، باسیشیان لە بارو دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاریەكانی هاوڵاتیانی عێراق كردوە "

 لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا ئەو دوو سەركردەیەی عێراق "جەختیان لەسەر پێویست بون و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق كردوەتەوە و داوشیان كردوە كە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت"


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت