عێراقی
مالكی‌ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ زیندانه‌كان ئه‌ندامانی موقاوه‌مه‌یان تێدا بێت ‌
  29/09/2013
  1072
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌: له‌زیندانه‌كاندا ئه‌ندامانی هێزه‌كانی موقاوه‌مه‌ هه‌بن" و وتیشی:" ئه‌وانه‌ی له‌زیندانن یان له‌سه‌ر كاری تیرۆرستی ده‌ستگیر كراون یان به‌شێك بوون له‌و میلیشیایانه‌ی كه‌ له‌یاسا ده‌رچوون.
سه‌رۆك وه‌زیران له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا زیندانه‌كانی عیراق ئه‌ندامانی هێزه‌كانی موقاوه‌مه‌یان تێیدایه‌ گوتی:" هیچ زیندانیه‌كیان به‌و ناونیشانه‌ لا نیه‌و روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ زیندانن به‌هۆی تاوانی كرده‌ی تیرۆرستی ده‌ستگیر كراون".
قسه‌كانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران له‌دوای قسه‌كانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری‌ موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هات كه‌ داوای كردبوو دوێنێ‌ هه‌ینی‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ ئازاد كردنی ده‌ستگیركراوانی ره‌وتی سه‌درو هێزه‌كانی موقاوه‌مه‌ له‌ناو زیندانه‌كانی عیراقدا".

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت