جیهانی
لە دورگەكانی ئوسترالیا كەشتییەك بە (120) پەنابەرەوە ژێر ئاو كەوت‌
  29/09/2013
  1050
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسانی هێزە دەریاییەكانی ئەندەنوسیا بڵاوی كردەوە: " شەوی ڕابردوو كەشتییەك كە (120) پەنابەری هەڵگرتبوو، پێش گەیشتنیان بە دورگەی كریسمسی ئوسترالیا نقون بوون و تا ئێستا تەرمی (22) كەسیان دەرهێندراونەتەوە و (70) ی تریشیان تا ئێستا بێ‌ سەرو شوێن".

بەپێی هەواڵەكەی فرانس پرێس، لەناو ئەو پەنابەرانەدا منداڵیش هەیە و پێشبینی دەكرێت سەرجەمیان گیانیان لەدەستدابێت.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی پۆلیسەوە ئاشكرایكردوە، كە تا ئێستا گەڕان بەدوای ئەو پەنابەرانەدا بەردەوامە و پێدەچێت هەموویان خەڵكی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بن.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت