جیهانی
ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كۆده‌بنه‌وه‌‌
  28/09/2013
  1011
یانزده‌هه‌مین خولی دانوستانه‌كانی نێوان ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی و كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی هه‌ینی 27/9 له‌ شاری ڤیه‌ننا له‌ نه‌مسا به‌ڕێوه‌چوو.
هێرمان ناكارتس یاریده‌ده‌ری سكرتێری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌ به‌ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكات رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ زۆر كاریگه‌ر و ئیجابی و سه‌ركه‌وتووانه‌ بوو. 
هاوكات ره‌زا نه‌جه‌فی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند: ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوولا به‌ زووترین كات بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.
جێی باسه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی ئێرانی له‌ گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمییه‌ پاش هاتنه‌ سه‌ركاری حه‌سه‌ن رۆحانی. 

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت