جیهانی
نابێت هیچ ده‌وڵه‌تێكی‌ جیهان چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ هه‌بێت‌
  27/09/2013
  1036
سه‌رۆكی‌ ئێران، له‌ وته‌یه‌كدا له‌ دانیشتنی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: نابێت هیچ ده‌وڵه‌تێكی‌ جیهان چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ هه‌بێت.
(حه‌سه‌ن رۆحانی‌) سه‌رۆك كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران، له‌ وته‌یه‌كدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ داماڵینی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ جیهاندا، رایگه‌یاند: هیچ ده‌ستێكی‌ ئارام و دڵنیا، بۆ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ نیه‌، پێویسته‌ نه‌هێڵرێت هیچ ده‌وڵه‌تێكی‌ جیهان ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌ ترسناكه‌ی‌ هه‌بێت و ئه‌وه‌شی‌ هه‌یه‌تی‌ له‌ناو ببرێت.
وتیشی‌: به‌كارهێنان و هه‌بوونی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ دژی‌ یاساكانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، زۆر به‌ داخه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 4 ده‌یه‌یه‌ هه‌وڵی‌ داماڵینی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌رێت، پێویسته‌ له‌ بری‌ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستخستنی‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌، هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ هه‌ژاری‌ و برسێتی‌ و نه‌خۆشی‌ بدرێت له‌ جیهاندا و پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی‌ به‌رپاكردنی‌ ئاشتی‌ و ئارامی‌ بدات.

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت