جیهانی
ئەڵمانیا : دوورخستنەوەی ئیخوان لەپرۆسەی سیاسی گەڕانەوەیە بۆ دواوە‌
  27/09/2013
  983

حكومەتی ئەڵمانیا داوای لەمیسر كرد كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەپرۆسەی سیاسی بێبەش نەكات، چونكە كارێكی لەو شێوەیە گەڕانەوەیە بۆ دواوە.

(گیدۆ فیستەرفیلە) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لەشاری بەرلین ووتی، پێویستە حكومەتی ئێستای میسر كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەپرۆسەی سیاسی دوورنەخەنەوە، چونكە كارێكی لەو شێوەیە دەبێتە مایەی گەڕانەوە بۆ دواوە.

لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەكاتێكدایە كە كودەتاچیەكانی میسر هەموو ڕێگەیەكیان گرتۆتەبەر بۆ قەدەغەكردنی چاڵاكییەكانی كۆمەڵی ئیخوان و بێدەنگ كردنیان، بەتایبەتیش دوای كودەتاكردن بەسەر شەرعیەتی (موحەمەد مورسی).


زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت