عێراقی
مالیكی‌ سێ‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تێك له‌ سه‌ر كاره‌كانیان لاده‌بات ‌
  26/09/2013
  1151
نوری‌ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران، سێ‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ عیراقی‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵیی له‌ كار لابرد.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئیخبارییه‌ له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار بڵاویكرده‌وه‌: نوری‌ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ فه‌رمانێك ئه‌ندازیار ره‌عد ئه‌لحارس بریكاری‌ پێشكه‌وتووی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با و عامر ئه‌لدوری‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری‌ دابه‌شكردن و ئه‌ندازیار سه‌لام قه‌زاز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری‌ پڕۆژه‌كانی‌، له‌ كارلابردووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ هۆكاری‌ لابردنی‌ ئه‌و سێ‌ به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بای‌ عیراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ خراپی‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵیی گه‌ڕاندۆته‌وه‌، "بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ باس له‌ ورده‌كاریی زیاتر بكات له‌و باره‌یه‌وه‌"

زیاتر ...
په‌ڕه‌یله‌ 8
ژماره‌ی بابه‌ت